یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا و
ژنی شازاده چارڵس جێگره‌وه‌ی ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا بوو، له ماوه‌ی بوونی به شاژن كاره خێرخوازییه‌كانی له ژماردن نایه‌ن و جێی په‌نجه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینگلیزی به ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌كرێت، له ساڵی 1997 به‌هۆی ڕوودانی ئۆتۆمبێل كه پلانداڕێژراو بوو ده‌كوژرێت.
سه‌ره‌تای ژیانی
ناوی ته‌واوی "دایانا فڕانسس سپێنسه‌ر"ه، له یه‌كی حه‌وتی ساڵی 1961 له پاڕك هاوس له شاری نۆرفۆرلكی باكوری به‌ریتانیا له دایك بووه، خێزانه‌كه‌ی له خێزانی شاهانه نزیك بوون و تێكه‌ڵاویان هه‌بوو، كاتێك دایانا ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ ده‌بێت دایك و باوكی له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، دایكی شوو ده‌كاته‌وه و باوكی ژنێكی تر دێنێت، وه‌ك خۆی گێڕاویه‌تییه‌وه هیچ كاتێكی منداڵی دڵخۆش نه‌بووه و به ناخۆش و ناجێگیر و شلۆق باسی كردووه.
خوێندن و كاركردنی
سه‌ره‌تا له ماڵه‌وه مامۆستای تایبه‌تی هه‌بووه و وانه‌ی پێ گوتووه دواتر ده‌چێته قوتابخانه‌ی تایبه‌تی سیلفیڵد و دواتر دواناوه‌ندی له وێست هێلس له شاری كێنتی باشووری له‌نده‌ن ده‌خوێنێت، له خوێندن سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و چه‌ند جارێك له وانه‌كان كه‌وتووه، بۆیه له 16 ساڵی قوتابخانه به‌جێ ده‌هێڵێت، دوای ئه‌وه‌ی واز له خوێندن دێنێت وانه‌ی پیانۆ و مه‌له و سه‌مای بالێ وه‌رده‌گرێت.
دواتر ده‌چێته په‌یمانگای هونه‌ری فێركردنی خواردن دروستكردن و به‌رگدوورین له سویسڕا، دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌نده‌ن و له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ژێت و چه‌ند كارێكی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار و ڕێكخه‌ری سه‌ماكاره‌كانی بالێ ده‌بێت، ده‌بێته پیانۆژه‌ن له گرووپێكی موزیكی، خاوێنكردنه‌وه بۆ ماڵی خوشكه‌كه‌ی سارا و چه‌ند ماڵێكی هاوڕێكانی ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته دایه‌ن بۆ خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی و كاری مامۆستایه‌تیشی كردووه.
شووكردنی
له نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1977 كاتێك ته‌مه‌نی 16 ساڵ ده‌بێت له ئاهه‌نگێكدا چاوی به شازاده چارڵس ده‌كه‌وێت و دواتر پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خێزانی شاهانه‌وه بانگهێشت ده‌كرێت و قبووڵی ده‌كه‌ن، شازاده چارڵس له شه‌شی فێبرایه‌ری ساڵی 1981 داوای هاوسه‌رگیری لێ ده‌كات و ئه‌ویش قبووڵی ده‌كات.
دوای ماره‌بڕینی دایانا كاری دایه‌نی جێده‌هێڵێت و ده‌چێته كۆشكی شاهانه‌ی باكینگهام ده‌ژێت تا ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، له 29ی ته‌مووزی ساڵی 1981 له كه‌نیسه‌ی تایبه‌ت به خێزانی شاهانه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، كه زیاتر له 750 ملیۆن كه‌س له ڕێی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه سه‌ری ئاهه‌نگه‌كه‌یان ده‌كرد و 600 هه‌زار كه‌سیش هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن و ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون.، كراسه‌كه‌ی دایانا بووه جێی باسی هه‌موو دنیا كه درێژییه‌كه‌ی حه‌وت مه‌تر و نیو بوو و هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌ی نۆ هه‌زار پاوه‌ند بوو.
له‌دایكبوونی دوو كوڕه‌كه‌ی
له ساڵی 1982 شازاده چارڵس و دایانا ده‌بنه خاوه‌نی یه‌كه‌م كوڕ به‌ناوی شازاده ویلیا‌م، له ساڵی 1984 شازاده هاری له دایك ده‌بێت به‌مه‌یش ده‌بنه خاوه‌نی دوو كوڕ، سه‌ره‌تا وا زانرا هاری كوڕی شازاده چارڵس نییه و كوڕی جه‌یمس هێویت ئه‌فسه‌ری هێزی سه‌ربازی به‌ریتانیایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دواتر ده‌ركه‌وت دایانا پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هه‌بووه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت له‌دایكبوونی هاری پێش ده‌ستپێكردنی پێوه‌ندییه‌كه بووه.
جیابوونه‌وه
دوای پێنچ ساڵ له هاوسه‌رگیری دواجار خێزانه‌كه كێشه كه‌وته نێوانیان، له‌وه‌شه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كه شازاده چارڵس پێوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی به ناوی كامیلیا پاركه‌ر دووباره سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و له‌و كاته‌شدا دایانا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌یمس هێویت هه‌بوو و ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كێشه‌كان بوو.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانێت شازاده چارڵس خیانه‌تی لێ ده‌كات، ئه‌ویش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستییه له پیاوانی تر وه‌ربگرێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه مێرده‌كه‌ی چه‌ندان جاری تر خیانه‌تی لێ كردووه، شا و شاژنه ئیلیزابێس زۆر هه‌وڵیان داوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون تا ئه‌و كاته‌ی له ته‌مووزی ساڵی 1996 جیا بوونه‌وه، به‌مه‌یش كێشه‌كان بۆی زیادبوون و شاژنه ئیلیزابێس زیاتر ڕقی به‌رانبه‌ر دایانا هه‌ستا.
دوای جیابوونه‌وه‌ی، دایانا پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ری پاكستانی به‌ناوی حه‌سنه‌ت خان داده‌نێت و به "خۆشه‌ویستی ژیانی" وه‌سفی ده‌كات، دواتر سه‌ردانی پاكستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ خێزانی خان یه‌ك ده‌ناسن، دوای ماوه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی به هۆكارێكی نادیار جیا ده‌بنه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان خه‌تاكه ده‌خاته سه‌ر شانی ئه‌ویتر، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دایانا كۆتایی به پێوه‌ندییه‌كه هێناوه، چونكه دایكی هیچ كات ڕازی نه‌بووه شوو به كوڕێكی مسوڵمان بكات.
كاره‌كانی
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی دایانا بۆ میدیاكان له ساڵی 1981 بوو له كارێكی خێرخوازی، زۆرترین كاری خێرخوازی بۆ بواری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و قوتابخانه‌كان كردووه، كاری كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ترسناكه‌كانی وه‌ك ئایدز، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه دایانا یه‌كه‌مین كه‌سه كاره خێرخوازییه‌كانی ئه‌وه‌نده گرنگ بن و كاریگه‌رییان هه‌بێت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
كاره‌كانی بریتین بوون له پاراستنی ئاژه‌ڵان و شه‌ڕكردن دژی ئالووده‌بوونی ماده هۆشبه‌ره‌كان و په‌نابه‌ر و ئاواره و بێ ماڵ و لێقه‌وماوانی وڵاته‌كه‌ی، نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی به منداڵان و ئه‌كادیمیای موزیكی دامه‌زراندووه، سه‌رۆكی رێكخراوی خاچی سووری به‌ریتانی بووه و چه‌ندان ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی له كه‌نه‌دا و ئوسترالیا دامه‌زراندووه.
كاری بۆ به‌ره‌وپێشبردنی گه‌نجان كردووه و پشتگیری خه‌ون و ئاره‌زووه‌كانی كردوون، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی نه‌خۆشه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی كردووه له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا و هه‌موو پێداویستییه‌كی بۆ دابین كردوون.
مردنی