ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئاب سه‌عات پێنجی ئێواره، به چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه، تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، رێوڕه‌سمی پشتیوانی و هاوسۆزی بۆ "ژیان كامه‌ران" (مه‌ریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی) ساز ده‌كات.
له‌وباره‌وه "لوقمان عه‌بدولقادر" به "وشه"ی گوت، "وه‌ك هاوسۆزی و پشتیوانی ده‌ربڕینی خۆمان بۆ ژیان هه‌ڵه‌بجه‌یی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه رێوڕه‌سمێكی پشتیوانی ساز ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كچه خۆشه‌ویسته‌ی هه‌ڵه‌بجه.
زیاتر گوتی، "ئامانج له‌م رێوڕه‌سمه بۆ ئه‌وه‌بوو كه سێ ساڵ پێش ئێسته و له‌م ڕۆژه‌دا مریه‌می باروچیان پاش ئاشكراكردنی پشكنینی پزیشكی به هاوناز ناسێنرا، به‌ڵام پشكنینه‌كانی هاوناز ڕاست ده‌رنه‌چوون به بڕیاری دادگا ناوی هاوناز له مریه‌م سه‌نرایه‌وه، پاشان به‌سوپاسه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ناوی ژیان كامه‌رانی له مریه‌م ناوه.
عه‌بدولقادر ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م رێوڕه‌سمه ده‌ربڕینی سۆز و پشتیوانییه له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه بۆ ژیان، چونكه ئه‌و پێویستی به سۆزێكی مه‌عنه‌وی هه‌یه و ئێمه‌یش وه‌ك ڕێكخراوه‌كان و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و به خوشك و كه‌سی ئازیزی خۆمان ده‌زانین.
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانیشاری