ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتییانى بۆ ئه‌وه‌ى گشت بۆ عێراق نه‌كه‌ن و ده‌ڵێ، "میلیشیا تایفه‌گه‌رییه‌كان بۆ هاووڵاتییانى ئه‌مه‌ریكا و كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن".
ئه‌مڕۆ له
په‌یامێكى كورتدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى داوه‌ته ئه‌مه‌ریكییه‌كان و له سه‌فه‌ركردن بۆ عێراق ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.
له په‌یامه‌كه كورته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هاتووه، تواناى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له دابینكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ناهى بۆ هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق رۆتینییه و حاڵه‌تى فریاكه‌وتنیش زۆر سنوورداره.
به پێى پۆلینى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ترسناكى له بارودۆخى ته‌ناهى عێراق له پله‌ى چواره‌مدایه، یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانى ترسناكییه‌كه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، بوونى میلیشیا تایفه‌گه‌رییه‌كانه كه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان و كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ئه‌گه‌رێكى زۆرى هه‌یه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق ڕووبه‌ڕووى رفاندن و توندوتیژى ببنه‌وه.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ناوه ناوه هۆشدارى ده‌دات هاووڵاتییانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌فه‌ركردن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه توندوتیژی و جه‌نگیان لێیه، به‌ڵام له چه‌ند مانگى رابردوودا گرووپه چه‌كداره‌كانى شیعه چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌یان له مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردووه له عێراق.