له ناوچه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا، پیاوێك هێرشی كرده سه‌ر خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر دانابوو، بۆیه ژنه‌كه و خۆشه‌ویسته نوێكه‌یشی به ته‌ور بریندار كرد.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌ی كێرین نزیك كۆڵۆنیا له باكوری ئه‌ڵمانیا، پیاوێكی تورك كه پێشتر خۆشه‌ویستی ژنێكی تایله‌ندی بوو، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند ناكۆكییه‌كه‌وه له‌یه‌ك جیا بوونه‌وه، واته ژنه‌كه له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیا بووه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و پیاوه‌ی ته‌واو بێزار كردبوو.
ڕۆژێك ژنه تایله‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته نوێكه‌ی كه پیاوێكی پۆڵه‌ندی بوو، له به‌رده‌م مۆڵێك پیاسه‌یان ده‌كرد، له ناكاو خۆشه‌ویسته كۆنه توركه‌كه‌ی ژنه‌كه ئه‌وانی بینی، بۆیه بێ دوودڵی به ته‌ورێكه‌وه هاته لایان و برینداری كردن.
بارودۆخی ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته هێنده خراپ بوو، به په‌له به فڕۆكه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، پۆلیسه‌كانیش ده‌موده‌ست پیاوه توركه تاوانباره‌كه‌یان گرتووه و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.