دوای ڕاگرتنی یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا، تره‌مپ داوا ده‌كات سعوودیه و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند له جیاتی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری سووریا بكه‌ن و پاره‌ی بۆ ته‌رخان بكه‌ن.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوێنێ شه‌موو هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند كه واشنتن یارمه‌تییه‌كه‌ی بۆ سووریا كه به بڕی 230 ملیۆن دۆلار ساڵانه بوو، بڕیوه و له كاری گرنگتر خه‌رجی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ تویتێكی دۆناڵد تره‌مپ بریاره‌كه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كانی سووریای به بڕی 230 ملیۆن دۆلار ساڵانه بڕی و سعوودیه و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی تر له جیاتی ئه‌مه‌ریكا پاره‌كه خه‌رج ده‌كه‌ن، من ده‌مه‌وێ وڵاته‌كه‌م گه‌شه بكات و هێزه‌كه‌مان به‌هێز بكه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌یشی كه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تره‌مپ مه‌به‌ستی وڵاتانی وه‌ك قه‌ته‌ڕ و وڵاتانی كه‌نداو و ئیمارات بووه.
هێزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه زیاتر گوتی كه ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تییه مرۆیییه‌كانی و ڕزگاركردنی خه‌ڵكی سووریا به‌رده‌وام ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی گرووپی كڵاوسپییه‌كان و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارمان بكاته‌وه له كاره نابه‌جێیه‌كانی ئه‌سه‌د.