گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش رای گه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه داواى كشانه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ كۆڵۆنیل شۆن رایان
گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه له عێراقن، تا بارودۆخه‌كه پێویست بكات ئه‌وا له عێراق ده‌مێننه‌وه".
گوته‌بێژه‌كه گوتوویه‌تى، "هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه بۆ هاوكاریكردن له پرۆسه‌ى گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى له‌و ناوچانه‌ى كه ئازاد كراون، ئه‌و هێزانه ناكشێنه‌وه ته‌نیا به داواى حكوومه‌تى عێراق نه‌بێت".
له باره‌ى ئه‌ركی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش له عێراق گوتوویه‌تى، "ئێسته ئه‌ركى هێزه‌كان به هاوئاهه‌نگییه‌كى ته‌واو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق و به دواى ئه‌م حكوومه‌ته به‌ڕێوه ده‌چێت".
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له عێراقن، له جه‌نگى ئازادكردنى شاره‌كانى عێراق به‌ده‌ست رێكخراوى تیرۆریستى داعش و مه‌شق پێكردنى هێزه عێراقییه‌كان به‌شدارییان كردووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك لایه‌نى شیعه‌ى نزیك له ئێران داواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى حكوومه‌تى عێراق و هێزه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌بوارى سه‌ربازى كار ده‌كه‌ن.