گەرمیان...ئەندامی بنەماڵەی بانگخوازێكی ئیسلامی پەلاماری ژنێك دەدات

:: PM:02:01:19/08/2018 ‌

ئەمڕۆ شەموو 19ی ئابی 2018 لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان كەسێك بە تۆمەتی پەلاماردانی ژنێك گیرا كە سەر بە بنەماڵەیەكی بانگخوازی ئیسلامی گەرمیانە و ددانی بە تاوانەكەش ناوە، بەڵام هەوڵی داخستن و شاردنەوەی دۆسیەكە دەدرێ.


سەرچاوەیەكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانی گەرمیان، بەهۆكاری بەردەوامی لێكۆڵینەوەكان و دواخستنی راگەیاندنی هەواڵەكە لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، لە لایەن پۆلیسی گەرمیانەوە كەسێك لەسەر پەلاماردانی ژن گیراوە.


ئەو كەسەی گیراوە، دوو برای لە شارۆكەكانی كەلار و كفری بانگخوازی ئیسلامین، بۆیە هەوڵێك هەیە تا هەواڵەكە بشارێتەوە و میدیاكان پێی نەزانن.


رائید عەلی جەمال بەرپرسی راگەیاندن و پێوەندییەكانی پۆلیسی گەرمیان، سەرباری پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە، گوتی دۆسیەكە لای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنانە لە گەرمیان.


"وشە" پێوەندی بە عەقید لەمیعە محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان كرد و ئەویش بە بیانووی هۆكاری كەسی و درێژەدان بە لێكۆڵینەوەكە، رەتی كردەوە ناوی كەسەكە ئاشكرا بكات.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی 




وشە - سلێمان تاشان