به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و دوو كه‌سی تریش به بریندار بوون و له ژێر چاودێری پزیشكدان.
له گوندی حه‌یال سه‌ر به شارۆكه‌ی شنگال بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه، به هۆیه‌وه حه‌جی عه‌بدوڵا ئیلیاسی ته‌مه‌ن 21 ساڵ بووه قوربانی و گیانی له ده‌ست دا، دوو خوشكیشی له‌گه‌ڵ بوو و هه‌ردووكیان بریندار بوون، به‌ڵام دوای چاودێری پزیشك ئێسته ته‌ندروستییان باشه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
باسم شنگالی چالاكێكی ئێزیدییه له‌مباره‌یه‌وه به "وشه"ی گوت: "ئه‌و سێ هاووڵاتییه بۆ سه‌ردانی خانووه كۆنه‌كه‌یان چووبوون تا بزانن خانووه‌كه‌یان چی لێ هاتووه، كه‌چی له ڕێدا تووشی ئه‌و ڕووداوه بوون".
زیاتر گوتی: "تا ئێسته بۆمان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و بۆمبه له‌لایه‌ن داعش یان حه‌شدی شه‌عبییه‌وه دانراوه، به‌ڵام زیاتر گومان له كاره‌كانی داعش ده‌كه‌ین".
وشه/ نه‌وزاد هلۆری