ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق گه‌نده‌ڵییه‌ك به بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار ئاشكرا ده‌كات و هه‌شت كه‌سیش به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵَییه‌كه ده‌گیرێن.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق له
راگه‌یانراوێكى فه‌رمى ئاشكراى ده‌كات، نووسینگه‌ى ده‌سته‌كه به ئاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ى پشكنه‌رى گشتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، هه‌شت كه‌سیان به تۆمه‌تى ده‌سگرتن به‌سه‌ر موڵكى ده‌وڵه‌ت گرتووه.
له راگه‌یانراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج موڵكێكى ده‌وڵه‌تدا گرتووه كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، رووبه‌ره‌كه‌ى پێنج دۆنمه و به‌هاكه‌شى به دوو ملیار و 500 هه‌زار دینار وه‌سف ده‌كرێت.
دواى ئه‌وه‌ى ساخته‌یان بۆ تاپۆكه‌ى كردووه و ویستوویانه به هاووڵاتییانى بفرۆشنه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییه‌وه ئاشكرا كراون و ره‌وانه‌ى دادگا كراون، بۆ ئه‌وه‌ى به ماده‌ى 240 یاساى سزادانى عێراقى سزا بدرێن.
دیارده‌ى گه‌نده‌ڵَى یه‌كێكه له دیارده‌كانى ئێسته‌ى كۆمه‌ڵگاى عێراق كه ده‌سه‌ڵاتى ئێسته‌ى ئه‌م وڵاته‌ى پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵك و زه‌وییه‌كانى ده‌وڵه‌تیش روویه‌كى ئه‌م دیارده‌یه‌یه.