كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی دەستی پێ كرد

:: PM:07:03:19/08/2018 ‌
كەمێك لەمەوبەر لە هەولێر كۆبوونەوەی نێوان شاندی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی پێ كرد و بڕیارە دوابەدوای ئەو كۆبوونەوەیەیش لەگەڵ لایەنە سوننەكان كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كۆبوونەوەكە بە مەبەستی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی هاوبەشە بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ لایەنە سوننەكان كە بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی و یەكێتی لە هەولێر كۆببنەوە.

"وشە" زانیویەتی، لەو كۆبوونەوەیەدا پرسی جێبەجێ‌ كردنی دەستوور و وەرگرتنی مافەكانی كورد لە بەغدا دەكرێتە خاڵی یەكەمی پڕۆژەكە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێ‌.

ئەوە لەكاتێكدایە بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندێكی لایەنە سوننەكان لەگەڵ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەوەیان ساز كرد.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم