به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌قه له باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره كرا و تا ئێسته‌یش نازانرێ كێ له پشت ته‌قه‌كردنه‌كه‌یه و هیچ قوربانییه‌كیش له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
سی ئێن ئێن تورك" له هه‌واڵێكی به په‌له دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چه‌ند گولـله‌یه‌ك ئاراسته‌ی باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره كراوه و چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌كی باڵه‌خانه‌كه‌ی شكاندووه، به‌ڵام هیچ قوربانییه‌كی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێسته نازانرێ كێ له پشت ئه‌م ڕووداوه‌یه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه توركیا و ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته خراپترین ئاست، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره به‌ده‌م داواكه‌ی واشنتن نه‌هات بۆ ڕزگاركردنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، كه له‌لایه‌ن توركیاوه به تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوون له كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز/یۆلیۆی 2016 گیراوه، له ئه‌نجام دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزا و باجی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كان بۆ توركیا سه‌پاند، به‌مشێوه‌یه به‌های لیره‌ی توركی ڕۆژ دوای ڕۆژ له دابه‌زینه و توركیای گیرۆده‌ی ته‌نگژه‌یه‌كی قورسی دارایی كردووه و تا ئێسته‌یش ڕوون نییه پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به چی ده‌گات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هه‌ردوولا ئه‌ندامن له هاوپه‌یمانی ناتۆ و به دوو وڵاتی هاوپه‌یمانی یه‌كتر داده‌نرێن.