ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی له یه‌كێتی نیگه‌رانه و وازی له كاره‌كه‌ی هێناوه و چووه‌ته‌وه ماڵه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی دووپات له نیگه‌رانی و تووڕه‌یی ده‌كاته‌وه و گوته‌بێژی ئه‌و حزبه‌یش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، باری ته‌ندروستی ته‌واو نه‌بووه و له ده‌ره‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌ركه‌كانی خۆی په‌راوێزخستووه و له ماڵه‌وه‌یه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیشی نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، قادر عه‌زیز تووڕه و نیگه‌ران بووه، به لابردنی له به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دانانی ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه له شوێنی ئه‌و.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به پێویستی نه‌زانی ناوی بڵاو بكرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، قادر عه‌زیز تووڕه بووه، چونكه له‌وكاته‌ی هاته ناو یه‌كێتی ئه‌و داوایانه‌ی هه‌یبوو بۆی جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام ئێسته ورده ورده یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه و په‌راوێزی خستووه، ئه‌ویش به ته‌واوی نیگه‌ران بووه.
"وشه" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێوه‌ندی به سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كرد، سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی زیزوبوون و دووركه‌وتنه‌وه‌ی قادر عه‌زیز، پیره بۆ "وشه" گوتی، قادر عه‌زیز ئه‌و ماوه‌یه باری ته‌ندروستی ته‌واو نه‌بووه و بۆ چاره‌سه‌ر چووه‌ته بولگاریا و پرتوگال.
قادر عه‌زیز پێشتر سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بوو، دواتر حزبی ئاینده‌ی كوردستانی ڕاگه‌یاند و دوو ساڵ پێش ئێسته‌یش هاته ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كرایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و حزبه.
نیگه‌رانی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی قادر عه‌زیز له یه‌كێتی له كاتێكدایه ئه‌و حزبه به‌هۆی باڵباڵێن و كێشه ناوخۆییه‌كانی به‌رده‌وام به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كه‌ی لێ دووركه‌وتووه‌ته‌وه، پێشتر نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی جیابووه‌وه و گۆڕانی دامه‌زراند، دواجاریش به‌رهه‌م ساڵح به‌هه‌مانشێوه لیستی هاوپه‌یمانی دیموكراسی بۆ دادپه‌وه‌ری ڕاگه‌یاند و وازی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێنا.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.