له‌درێژه‌ی هاوکاریکردن و گه‌یاندنی کۆمه‌ک بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی روو له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک رێکخراو له که‌مپه‌کانی دیبه‌گه پێداویستی و جلوبه‌رگ و ناوماڵه‌و پێداویستی گه‌رمکه‌ره‌وه به‌سه‌ر 1969 خێزانی ئاواره دابه‌ش ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی کانوونی یه‌که‌م/دیسێمبەری 2016، له‌درێژه‌ی هاوکاریکردن و دابه‌شکردنی خۆراک به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی که به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ناوچه‌کانیان به‌جێده‌هێڵن و روو له‌ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له‌چه‌ند که‌مپێکی نوێ‌دا پێشوازیی له ئاواره‌کان ده‌کات و رۆژانه دوو ژه‌م خواردنی گه‌رمیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌که‌ن، له‌و میانه‌شدا له که‌مپی دیبه‌گه یاریگا چه‌ند هه‌ڵمه‌تێک به‌ڕێوه‌چوو تیایدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و UNHCR ده‌ستیانکرد به دابه‌شکردنی سۆپا و په‌ناگه‌و دۆشه‌ک و به‌تانی و پێداویستی پاککه‌ره‌وه‌و جلیکان و ئامێری ئاگرکوژێنه‌وه‌یان به‌سه‌ر 627 خێزاندا دابه‌شکرد.
له‌لایه‌کی دیکه ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی و وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له هه‌ڵمه‌تێکی تردا پێداویستی پاککه‌ره‌وه‌و خاولیان به‌سه‌ر 427 خێزانی تردا دابه‌شکرد.
هه‌ر هه‌مان رۆژ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له رێکخراوه‌کانی Bridge و که‌سایه‌تیه‌کی خێرخواز پارسێلی خۆراک و جلوبه‌رگیان پێشکه‌شی 915 خێزانی که‌مپه‌کانی دیبه‌گه‌دا دابه‌شکرد.
تیمه‌کانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و که‌مپانه‌ی که بۆ پێشوازیکردن له ئاواره‌کانی پارێزگای موسڵ و ده‌وروبه‌ری دروستکراون، له ئاماده‌باشی ته‌واودان و رۆژانه پێشوازی له‌ئاواره‌ی نوێ ده‌که‌ن و دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم و پێداویستی سه‌ره‌تاییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌که‌ن.