پێگه‌ی "
tsarizm"ی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، خه‌ڵكی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان له نه‌وتی ناوچه‌كانیان ده‌پرسن كه له 2013ه‌وه ده‌رده‌هێنرێ و نازانن داهاته‌كه‌ی چی به‌سه‌ر دێ و په‌یه‌ده چی پێ ده‌كات و بۆچی خزمه‌ت ڕۆژئاوای كوردستانی پێ ناكرێ و خه‌ڵك له كێڵگه نه‌وتییه‌كان دانامه‌زرێن كه زۆرینه‌یان بێكارن، دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه چاره‌نووس نادیاره و ڕوون نییه كه په‌یه‌ده له دانوستاندنه‌كانیشی نه‌وت و كێڵگه نه‌وتییه‌كان ڕاده‌ستی ئه‌سه‌د ده‌كاته‌وه و خۆی ده‌بێته سه‌ركارێك له پێناوی هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی مادی، یان له دانوستاندنه‌كان هه‌موو داهاتووی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاده‌ستی ڕژێمی به‌عس ده‌كاته‌و ه‌و خه‌ڵكه‌كه‌یشی بۆ دۆخی پێش 2011 ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ شوفێرێكی كورد له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده ده‌ڕۆیشتم و ئه‌و له ڕێ هه‌میشه ده‌یگوته‌وه له شه‌سته‌كانه‌وه نه‌وتی ناوچه‌كانی كورد ڕژێمی به‌عس ده‌یبات، به‌ڵام دوای 2011 نه‌وتی ئێمه چی به‌سه‌ر دێ و بۆ هیچ سوودێكی لێ نابینین، له‌و قسانه‌دا بووین، ئه‌وه‌نده‌ی من ژماردم 12 تانكه‌ری پڕ له نه‌وت به شه‌قامه‌كه ده‌ڕۆیشتن و سه‌رجه‌میان به ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌نگاویان ده‌نا.
شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری بۆ كورد له ناوچه‌كانی باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست كرد، پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" وه‌ك تاكه حزبێك له‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك ئۆپۆزسیۆن دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د جه‌نگی به‌رپا نه‌كرد، ئه‌وان له 2013 ه‌وه به ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی كێڵگه‌كانی نه‌وت و گازی ناوچه‌كه گرت، كه ته‌واوی ناوچه نه‌وتییه‌كانی سووریا ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردن.
له ڕێی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د ناوچه نه‌وتییه‌كانیان پاراست و ئه‌ندازیارێكی نه‌وت له ناوچه‌كه گوتی، هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك ئه‌وان ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان نوێ ده‌كرده‌وه و پاراستنی ناوچه‌كه و كێڵگه نه‌وتییه‌كان له ئه‌ستۆی په‌یه‌ده بوو، گه‌وره‌ترین و گرنگترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌كانی كورد، به‌ڵام له دوای ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و ناوچانه له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌ست تا 2011یش به هیچ شێوه‌یه‌ك كورد له‌و نه‌وته‌ی خاكه‌كه‌یان سوودمه‌ند نه‌بوون، به‌ڵكوو هێزه‌كانی ڕژێم كۆنتڕۆڵیان كردبوو و داهاته‌كه‌یشی سه‌رجه‌می بۆ دیمه‌شق بوو.
پێش 2011 ڕۆژانه له پارێزگای حه‌سه‌كه 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرا، كێڵگه‌ی سویدییه له ڕمێلان گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وته له سووریا و ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری گازی سروشتیشی هه‌یه، له ناوچه‌كه زیاتر له هه‌زار و 300 بیره نوت بوونی هه‌یه و سه‌رجه‌میان له‌و شوێنانه‌ن كه زۆرینه‌یان كوردنشینن، له 2013 ئه‌ندازیار و كرێكارانی نه‌وت گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و ده‌ستیان به‌كار كرده‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردی ناوچه‌كه بێكار بوون، به‌ڵام په‌یه‌ده ڕێی به‌وان دا و به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق كه‌وتنه‌وه كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی زۆرینه‌ی ناوچه‌كه و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتی ناوچه نه‌وتییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ به‌نده‌ری بانیاس و حمس، وای له په‌یه‌ده و دیمه‌شق كرد هیچ چاره‌سه‌رێكی تریان بۆ نه‌مێنێته‌وه جیا له ناردنی نه‌وت بۆ ئه‌و ناوچانه له ڕێی تانكه‌ر و وشكایی دا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر كۆمپانیای كاتێرج ڕێككه‌وتن تا 700 تانكه‌ری نه‌وت به‌كار بخات و ڕۆژانه نه‌وت له ڕمێلان و حه‌سه‌كه‌وه بۆ بانیاس و حمس بگوێزنه‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش‌یش پێوه‌ندی تۆكمه‌ی هه‌بوو و نه‌وتی دێرزووریشی له تیرۆریستان ده‌كڕییه‌وه و به ئه‌سه‌دی ده‌فرۆشته‌وه و په‌یه‌ده و ئه‌سه‌د به هاوبه‌شی تا ئێسته‌یش ڕۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن.
به‌گوێره‌ی زانیاریییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان له‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، 60%ی داهاته‌كه‌ی بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌ده و 25%ی بۆ په‌یه‌ده و 10%ی بۆ عه‌ره‌بی سوننه و 5%یشی بۆ مه‌سحییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه گرووپی سوتورون.
به‌مدواییه په‌یه‌ده و ئه‌سه‌د چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان كرد له دیمه‌شق بۆ گفتوگۆكردنی داهاتووی ناوچه‌كانی كورد له سووریا، له كۆبوونه‌وه‌كان پرسه ته‌ناهی و سه‌ربازییه‌كان خراونه‌ته به‌رباس و نه‌وت و گازی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان بووه، تا ئێسته دیار نییه چاره‌نووس به كوێ ده‌گات و ئایا په‌یه‌ده ده‌توانێ نه‌وت بكاته ئامرازێك بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، یان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕاده‌ستی ئه‌سه‌د ده‌بێته‌وه و ده‌بێته سه‌ركارێك و ته‌نیا كاره‌كان له پێناوی مادیدا به‌ڕێوه ده‌بات.