جادووکەر و ئەوەیشی دەچێتە لای بۆ خۆی یان بۆ زیان گەیاندن بە کەسێکی تر ھەر کەسێکی تر کافر دەبێت له سه‌رجه‌م ئاینه ئاسمانییه‌كاندا و له هه‌ندێك ئاینى زه‌میندا به شێكه له پێیڕه‌وكردنى ئاینه‌كه‌یان، چۆن ده‌زانیت كه جادووت لێ كراوه و نیشانه‌كانی ئاشكراكردنی چین؟
زۆر کەس لە ئێمە بۆ یەک جاریش بێت لە ژیانیدا ھەستی بە داڕمانێکی لەپڕ کردووە لە شێوە و لەشیدا یان تەندروستیدا یان جوڵە و ھاتوچۆی یان جلوبەرگی یان کارەکەی یان خێزانەکەی، نەخۆش دەکەوێت بە بێ ھۆ، ھێزی جوڵەی نامێنێت لەپڕ و ھەست بە بێ ھێزی دەکات، لاواز دەبێت و کێشی لەشی دادەبەزێت زۆر شتی بیر دەچێتەوە، ھەڵە زۆر دەکات، خەیاڵی دەڕوات و گۆشەگیر دەبێت ھەمیشە بێتاقەت و دڵ تەنگ دەبێت بەبێ ھۆ و بە بێ ئەوەی نەخۆشی ھەبێت لەخۆی دەپرسێت من چیم لێ بەسەر ھاتووە؟ چۆن و ھۆکار چییە؟ زۆر پرسیاری تر کە دێت بەخەیاڵیدا، بۆیە زۆر جار لەوانەیە وا بیر كه‌یته‌وه كه‌سه‌كه جادووی لێ کراوه وەک زۆرینە وای بۆ دەچن و ھەست به‌و شته ده‌كه‌ن.
لەو ڕێگایانەی کە بۆت دەردەکەوێت کێ جادووی لێ کردوویت ئەمانەن، به سوود وه‌رگرتن له هه‌ندێك كولتوورى ئه‌فریقى ئه‌م زانیاریانه پشتى پێبه‌ستراوه:
ڕێگای یەکەم: لە دووکانی عەتاڕەکان (حلتیت) بکڕە جۆرە گیایەکە بۆنێکی ناخۆش و تامێکی تاڵی ھەیە، بیکە ناو پەڕەی سیغار و وەک جگەرە بیکێشە بەرامبەر ئەو کەسەی کە گومانت لێی ھەیە جادووی لێت کردبێ و چاودێری بکە کاتێک تۆ دەیکێشیت ئەگەر ھەستت بە شڵەژان کرد و ھەستت کرد بارودۆخی تێک چووە و دەلەرزێت و لەپڕ وەستا ئەوە ئەو کەسەیە کە جادووی کردوویت.
ڕێگای دووه‌م: چاودێری و ھەست بە قسە و ھەڵسوکەوتی ئەو کەسانەی دەوروبەرت بکە کە قسەیان لەگەڵ دەکەیت و لەگەڵیان ھەڵسوکەوت دەکەیت، ئەگەر ھەستت بە چەند شتێک کرد بۆ نموونە کە تۆ دڵ خۆش دەبی ئەوان لەگەڵت دڵ خۆش نابن یان کە دڵ تەنگ دەبیت و ئەوان دڵ تەنگ نابن لەگەڵت بە پێچەوانەوە دڵ خۆشن پێت و بە سەرکەوتنت دڵ تەنگ دەبن، ئەوا لەو کەسانەن کە پێویستە بیانخەیتە ناو بازنەی گومانەوە کە جادووت لێ بکەن.
نوشته و دوعا و سیحر و جادوو، موورووه كه‌رانه و هینی كه‌متیار، ئێسته لای به‌شێك له ژن و پیاوی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى عه‌ره‌بى و عێراق و كوردستان به تایبه‌تى بوونه‌ته خوو و نه‌خۆشی و بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ساحیر و شێخ و مه‌لا و جادووگه‌ر ده‌كه‌ن، له ڕووى زانستیه‌وه ئه‌م ناوانه‌ى سه‌ره‌وه ته‌نیا بازرگانییه‌كه و هیچ شتێكى ڕاست نییه.