دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشتن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو و به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، بڕیاره دوای ته‌واوبوونی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێ بكه‌وێ و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
كارته‌ر ئه‌مڕۆ له به‌غدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كۆ ده‌بێته‌وه كه پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌ن و ژووری كرده‌وه‌گه‌لی هاوپه‌یمانانیش له به‌غدا بوونی هه‌یه، دواتر له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
دوای ته‌وابوونی كاره‌كانی ئاشتن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی شه‌ڕی داعش ده‌كات.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری له به‌غدا چاوی به فه‌رمانده باڵاكانی عێراق و له هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی پێشمه‌رگه كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مه دوا سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكایه بۆ وڵاتان، چونكه له رۆژی 20 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2017 حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆك و وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌كاره‌كانیان دێت.
سه‌رچاوه/سی ئێن ئێن.