به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا، به هه‌زاران چه‌كداری میلیشیا توندڕۆكانی سووریا له ڕێی پڕچه‌ككردن و به‌كارهێنانی چه‌كی قورس و تانك و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشه‌وه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ردوو پارێزگای حه‌ما و حه‌له‌ب له سووریا.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌ی گرووپی تیرۆریستی ته‌حریر شام كه به به‌ره‌ی نوسرهیش ناسراون، ڕێنوێنیی ته‌واوی داوه‌ته چه‌كدارانی بۆ خۆ ئاماده‌كردن به‌مه‌به‌ستی هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و سوپاكه‌ی له پارێزگانی حه‌ما و حه‌له‌ب له باكوری سووریا.
سه‌نته‌ری ڕووسی بۆ چاكسازی سووریا ئاشكرای كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداران به چه‌كی قورس و پێشكه‌وتووه‌وه ئاماده‌كاری بۆ هێرشه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات ئیگۆر كۆنشینكۆڤ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕای گه‌یاند، كه چه‌كدارانی میلیشیای ته‌حریر شام ئاماده‌كاری بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا ده‌كات تا دوایی تۆمه‌ته‌كه بخاته سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د و سوپاكه‌ی.
سووریا ماوه‌ی حه‌وت ساڵه شه‌ڕی ناوخۆیی لێ هه‌ڵگیرساوه و به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س كوژران و زیاتر له 12 ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ی وڵاتانی تربوون، تا ئێسته‌یش هیچ ئومێدێك به باشبوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه نییه و زیانی ملیاران دۆلار به ژێرخانی ئاوه‌دانی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری شاره‌كانی سووریا گه‌یشتووه.