كلینتن ویكیلیكس و رووسیا تۆمەتبار دەكات

:: AM:10:32:13/10/2016 ‌
ستافی هیلاری كلینتن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمەریكا، دەزگەی "ویكیلیكس" و وڵاتی ڕووسیا بە پیلانگێڕی لە دژی پاڵێوراوەكەیان تۆمەتبار دەكەن و پێیان وایە بۆ بەرژەوەندیی دۆناڵد ترامپ كار دەكەن.

بەهۆی هاككردنی ئیمەیلی "جۆن بۆدیستا" سەرۆكی هەڵمەتی بانگەشەی هیلاری، بەشێك لە نهێنی گەورەی ئەو پاڵێوراوە ئاشكرا بوو كە بە ئابڕووبەر لە قەڵەمی دەدەن، ئەگەرچی هیچ شتێكی ئابڕووبەرانەی تێدا نەبوو، بەڵام نهێنیی چۆنیەتی و پلانی كاركردنی ستافەكەی كلینتنی تێدایە، ئەمەش بووە مایەی بێزاری دیموكراتییەكان.

لەو نامانەی ئاشكرا بووە و "ویكیلیكس" بڵاوی كردووەتەوە، گفتوگۆی تێدایە كە چۆن توویت لە تویتەر بكەن و بە چ شێوەیەك سەرنج ڕادەكێشرێ، ئەم جۆرە زانیارییانەش بە گشتی نابێ بڵاو بكرێنەوە.

بۆدیستا ڕای دەگەیەنێ كە هیچ زانیارییەكیان لە ئێستەدا نییە، بەڵام ئەنجامی سەرەتایی لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لەلایەن هاككەری ڕووسییەوە هێرشیان كراوەتە سەر.

پێشتر هەواڵگریی ئەمەریكا، بە شێوەیەكی فەرمی دەستی تۆمەتیان بۆ مۆسكۆ درێژ كرد و داوایان لێ كردن كە واز بهێنن لەو هەڵمەتەی لە دژی دیموكراتییەكان كردوویانە. 

وشە/ ئەلعەرەبییە، كوردۆ شابان


وشە - كوردۆ شابان