یه‌كێك له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی دنیا جه‌ڵته‌ی دڵه كه ساڵانه نزیكه‌ی له %34 ی خه‌ڵكی له دنیادا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه ده‌بن و به‌هۆیه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
mayoclinic" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له باشترین ڕیگه ده‌كات بۆ رزگاربوون و دووربوون له نه‌خۆشی دڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، توێژینه‌وه نوێیه‌كانی پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه رۆژانه ئه‌نجام دانی چه‌ند كارێكی ئاسان و وازهێنان له كۆمه‌ڵه خوو یارمه‌تییه‌كی باشت ده‌دات له دووربوون له جه‌ڵته‌ی دڵ، بۆیه لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – خواردنی خۆراكێكی به‌سوود و وازهێنان له جگه‌ره كێشان: خۆراكه زیانبه‌خشه‌كان و جگه‌ره كێشان به‌شێوازێكی به‌رده‌وام كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی دڵ و تووشكردنی كه‌سه‌كه به جه‌ڵته‌ی دڵ، بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن، وازهێنان له جگه كێشان و خواردنی سیسته‌مێكی خۆراكی به‌سوود كاریگه‌رییه‌كی زۆر باش دروست ده‌كات له‌سه‌ر دڵ و ده‌تپارێزێت له جه‌ڵته‌ی دڵ.
دووه‌م – رۆژانه ئه‌نجام دانی وه‌رزش بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات: پزیشكان گوتوویانه هه‌ر كه‌سێك به‌شێوازێكی ڕۆژانه یان له هه‌فته‌یه‌كدا چوار بۆ پێنج ڕۆژ وه‌رزش ئه‌نجام بدات بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات جه‌سته‌ی نه‌ك له نه‌خۆشی دڵ به‌ڵكو له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیداری تر رزگاری ده‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا كێشی كه‌م ده‌كاته‌وه.