له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسه‌رى دنیادا شۆڕشێكى گه‌وره‌یان به‌رپا كردووه و رۆژ له دواى رۆژ له پێشكه‌وتندان, به‌ڵام هه‌ندێك له گه‌نجان ئاراسته‌ى ئه‌م به‌رنامانه‌یان گۆڕیوه له دروستكردنى دڵخۆشى و كۆكردنه‌وه‌ى هاوڕێوه، بۆ خراپ به‌كارهێنانى تۆڕه‌كان و دروستكردنى كێشه بۆ خۆیان و به‌رانبه‌ره‌كه‌یان.
نیرۆژ ناوى خوازراوى كچێكه كه چه‌ندان جار له ڕێى تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆیى رووتى خۆى بۆ كوڕێك ده‌نێرێت به بیانووى پێوه‌ندیى خۆشه‌ویستی و بوونى متمانه له نێوانیاندا، دواجار كوڕه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و گرته‌كانی لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر سێكسیى له‌گه‌ڵ نه‌كات.
ئه‌م كچه دواتر ده‌زانێت كه مه‌به‌ستى كوڕه‌كه ته‌نیا تێركردنى حه‌زه‌كانى خۆی بووه، بۆیه نیرۆژ بۆ ئه‌وه‌ى ناوى له ناو كۆمه‌ڵگه به خراپى نه‌ڕوات و خێزانى به‌م رووداوه نه‌زانن، له‌ڕێى هاوڕێیه‌كى پێوه‌ندى به توندوتیژى دژى ژنان له دهۆك ده‌كات و سكاڵا له‌سه‌ر كوڕه‌كه تۆمار ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه كورده عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى نه‌هێشتنی توندوتیژى دژی ژنان له هه‌رێمى كوردستان، به"وشه"ی گوت، له شه‌ش مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا له پارێزگاى دهۆك، هه‌زار و 59 سكاڵاى جۆراوجۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان تۆمار كراون، له‌گه‌ڵ 18 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژیى سێكسى.
له هه‌رێمی كوردستان به‌بێ هۆشیاری ته‌واو، ته‌كنه‌لۆجیا به خێرایی گه‌شه‌ی كرد و هه‌موو كه‌س توانی ده‌ستی پێ بگات، به‌ڵام زۆر كێشه‌ی لێكه‌وته‌وه و ته‌نانه‌ت كوشتنی زۆر به‌هۆی ئامێره‌كانه‌وه تۆمار كراوه.
موقه‌ده‌م ئارام ئه‌ترووشى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنی توندوتیژى دژى ژنان له پارێزگاى دهۆك، ئاشكرای ده‌كات كه به‌شێك له‌م سكاڵایانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان تۆمار كراون، له‌لایه‌ن ژنان و كچانى دهۆكه‌وه بووه، به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆیى رووتى ئه‌وان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه.
ئه‌ترووشی بۆ "وشه" دڵنیایی ده‌دات، "هه‌ر شتێك گرێدراوى تایبه‌تمه‌ندێتى ژن بێت وه‌ك وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیى رووت، به شاراوه‌یى له نێوان ئێمه و دادگا ده‌مێنێته‌وه و دادوه‌رى تایبه‌تى توندوتیژى خێزانى هه‌ڵیده‌گرێت وه‌ك به‌ڵگه, له دواى ناردنى تۆمه‌تباریش بۆ دادگا و دیاریكردنى سزاكه‌ی، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سكاڵاكاریشه‌وه ببه‌خشرێت، دادگا له‌و كه‌سه خۆش نابێت و به‌ر مافى گشتى ده‌كه‌وێت، به‌ڵام سزاى كه‌متر ده‌بێ".
له‌باره‌ى ئه‌و كچانه‌ى كه دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى نه‌شیاویان هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن یان ئازاردانیان له‌سه‌ره له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یانه‌وه، ئه‌ترووشی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى دژى ژنان دوای ئه‌وه‌ی به‌و كه‌یسانه ده‌زانێت، ئه‌و كچانه ده‌نێرێته سه‌نته‌رى نه‌وا بۆ داڵده‌دانی ژنان و به‌پێى داخوازیى ئه‌وان له‌وێ ده‌مێننه‌وه تا كێشه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر ده‌بێت و دواتر به كه‌سوكارى ده‌درێته‌وه به رێككه‌وتن و گه‌ره‌نتى پاراستنى گیانى كچه‌كه.
عایشه عه‌بدوڵا عه‌لى راوێژكارى یاسایى، له‌باره‌ى سزا و یاساى پێوه‌ندار بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى له رێى تۆڕه‌كانی كومه‌ڵایه‌تیه‌وه داواى وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆیى نه‌شیاو له ژن و كچ ده‌كه‌ن، به‌پێی جۆرى هه‌ڕه‌شه و حاڵه‌تى تاوانه‌كه ده‌گۆڕێت.
عایشه نموونه به‌وه دێنێته‌وه "ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ى یاساى سزادانى ئامێره‌كانی پێوه‌ندیدا بێت، جیاواز ده‌بێت له‌و سزایه‌ى كه به بیانووى خۆشه‌ویستی كچ فریو بدات و دواتر داواى پاره یان تێركردنى حه‌زه‌كانى خۆى بكات، چونكه له دووه‌مدا سزاكه زۆر قورس ده‌بێت و حاڵه‌ت هه‌بووه تا 10 ساڵ گرتن سزا دراوه".
عایشه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه یاسا و دادگا ئه‌وه ناڵێن كه ده‌بێ ژن ئه‌قڵى هه‌بێت و بڕوا به هه‌موو كه‌س نه‌هێنێت و وا به ئاسانى خۆى راده‌ستى پیاو نه‌كات، به‌ڵكو یاسا زۆر به‌توندى سزاى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ژنیش شتێكى وا له‌گه‌ڵ پیاو بكات و هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى بكات، به‌رانبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك، ئه‌وا هه‌مان سزاى ده‌بێت.
له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه، موقه‌ده‌م ئارام ئه‌ترووشی به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنی توندوتیژى دژى ژنان له پارێزگاى دهۆك به پێویستی زانى به‌رنامه‌ى هۆشیاركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌بێ و هاووڵاتییان له رێى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت هۆشیار بكرێن.
زیاتر گوتی، ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنی توندوتیژى دژى ژنان، سیمینارى هۆشیاركردنه‌وه له خراپ به‌كارهێنانى تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆ و په‌یمانگه و قوتابخانه و كه‌مپه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، چاپكراوى تایبه‌تمان هه‌یه كه تێیدا سزاى ئه‌م تاوانه دیارى ده‌كات و ژماره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئۆفیسه‌كانى و فه‌یسبووك و ئێنستاگرامى ئێمه‌ى تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى بوونى ئه‌م كێشانه‌دا پێوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.