سه‌نته‌ری ئاشتی به هاوكاری زانكۆی دهۆك و چه‌ند گرووپێكی خۆبه‌خش، هه‌ستان به ئه‌نجامدانی كه‌رنه‌ڤاڵێكی پێكه‌وه ژیان بۆ پێكهاته و ئاینه‌كانى سنووری پارێزگای دهۆك، چالاكییه‌كه سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌م 12ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر به‌رێوه‌چوو.
یاسمین ئه‌حمه‌د له سه‌نته‌ری ئاشتی و یه‌كێك له رێكخه‌رانی ئه‌و چالاكییه به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌نته‌ری ئاشتی به هاوكاری زانكۆی دهۆك و كۆمه‌ڵێك له گرووپی خۆبه‌خش هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی پێكه‌وه ژیان بۆ هه‌رسێ ئاینی سه‌ره‌كی پارێزگای دهۆك كه ئه‌وانیش ئاینی "ئیسلام و مه‌سیحی و ئێزیدی"ییه.
زیاتر گوتی، له چالاكییه‌كه‌دا هه‌ر یه‌كێك له‌و ئاینانه شێوازی ژیان و گوزه‌ران و ئاینی خۆیان نمایشكرد كه باس له پێكه‌وه ژیان ده‌كات و مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌ش زیاتر خزمه‌تكردنی كولتووری پێكه‌وه ژیانی نێوان ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان.
یاسه‌مین له درێژایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد، هه‌ریه‌كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هونه‌ری و رۆشنبیری دهۆك و گه‌له‌ری دهۆك هاوكاری ئه‌وانیان كردووه له به‌رێوه‌چوونی ئه‌و چالاكییه و ڕاى گه‌یاند، له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كه‌دا چه‌ند پێشانگایه‌كیش كراونه‌ته‌وه كه باس له پێكه‌وه ژیانی نێوان ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌كانی كوردستان ده‌كات.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری