لیمۆ یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان گرینگه‌كان بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها ئاوه‌كه‌یشی به‌هه‌مان شێوه زۆر به‌سووده به‌تایبه‌ت بۆ به‌هێزكردنی قژ و پاراستنی مووه‌كانی سه‌ر له رووتانه‌وه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ئاوی لیمۆ ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی قژ و ئاماژه‌ی پێ داوه، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕ له‌بواری جوانكاری قژدا ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان سه‌لمادووه كه ئاوی لیمۆ زۆر گرنگه بۆ پێستی سه‌ر و به‌هێزكردنی قژ.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه تێكه‌ڵكردنی ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه پێكهاته‌یه‌كی تر هاوكاریت ده‌كات له باشتركردنی باری ته‌ندرستی پێستی سه‌ر و به‌هێزكردنه‌وه‌ی تاڵه‌كانی قژ، بۆیه لێره‌دا باس له‌و سوودانه ده‌كه‌ین كه ئاوی لیمۆ بۆ قژ هه‌یه‌تی:
ڕزگاركردنی قژ له وشكی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دره‌وشاوه‌یی بۆ قژ: پزیشكان ده‌ڵێن ته‌نیا تێكه‌ڵكردنی ئاوی نیو لیمۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك هێلكه و یه‌ك كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون و دروست كردنی ماسكێك له‌م پێكهاتانه و دانی له قژت بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 30 خووله‌ك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی قژت ڕزگاریبێت له وشكی، هه‌روه‌ها دووباره جوانی و دره‌وشانه‌وه‌ی بۆ بگه‌رێته‌وه.