سه‌رجێی كردن پێوه‌ندیه‌كی زۆر تایبه‌تی نێوان ژن و مێرده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆرێك له ژنان هه‌ن كه په‌نا ده‌به‌نه باس كردنی ئه‌و پێوه‌ندیه تایبه‌ته له‌لای هاوڕێكانیان، هه‌یانه بۆ گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌یه‌ك كه له پێوه‌ندی سه‌رجێیدا هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ره‌كه‌ی، یان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئامۆژگاری بۆ به‌ھێز كردنی ئه‌و پێوه‌ندیه یان ھه‌ر ھۆكارێكی تر.
لێره‌دا ڕاستی و نا ڕاستی باسكردنی ئه‌و بابه‌ته ده‌خه‌ینه ڕوو، كه له‌وانه‌یه سه‌ركه‌وتنی كاری سه‌رجێی كردن له‌نێوان دوو ھاوسه‌ردا بگه‌ڕێته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌و پێوه‌ندیه له نێوانیاندا و باسكردنی له‌وانه‌یه كاریگه‌ری خراپی ھه‌بێ.
ئایا تووشی كێشه بووی له كاتی سه‌رجێی كه وات لێ بكات لای ھاوڕێكانت باسی بكه‌ی؟.
ئه‌گه‌ر تووشی ھه‌ر كێشه‌یه‌ك بویت یان ویستت ئامۆژگاریه‌ك وه‌ربگری وا باشتره په‌نا ببه‌یته به‌ر سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كی وه‌ك له باسكردنی لای ھاوڕێكانت، وه‌ك ئینته‌رنێت یان ڕاوێژ كردن به كه‌سێكی شاره‌زا، پێش ھه‌موو كه‌سێك له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ره‌كه‌ت باسی بكه، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند ھۆكارێك :
1- جیاوازی ئه‌زموون: ئه‌زموونی ھه‌ر كه‌سێك له كه‌سێكی تر جیاوازه، بۆیه ھاوڕێكه‌ت سوودی نابێت له‌وانه‌یه ئامۆژگاریه‌كت پێ بڵێ كه بۆ تۆ گونجاو نه‌بێ، وا باشتره به كه‌سێكی شاره‌زا ڕاوێژ بكه‌ی.
2- ڕێز نه‌گرتنی تایبه‌تمه‌ندی: باس كردنی پێوه‌ندی سه‌رجێی نێوان خۆت و ھاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌بێته ھۆی ڕێزنه‌گرتنی تایبه‌تمه‌ندی نێوانتان، بۆیه پارێزگاری له‌و تایبه‌تمه‌ندیه بكه.
ھه‌ڵس و كه‌وتی ھاوڕێكانت له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ره‌كه‌ت:
ئه‌گه‌ر نھێنی تایبه‌تمه‌ندی نێوان خۆت و ھاوسه‌ره‌كه‌ت باس بكه‌ی لای ھاوڕێكانت وا ده‌كات ھه‌ڵس و كه‌وتیان بگۆڕێ له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ره‌كه‌ت ببێته ھۆی بێزار كردنی تۆ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه باشه‌كانی نێوان خۆت و ھاوسه‌ره‌كه‌ت باس بكه‌ی ده‌بێته ھۆی دروست بوونی بهراوردو ئیره‌یی بردن له نێوان تۆ و ھاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ھاوڕێكه‌ت و ھاوسه‌ره‌كه‌ی.