زۆرێك له پیاوان به‌ھۆی خراپی باری دارایی و گه‌ڕان به دوای كار و په‌یداكردنی پاره بۆ خۆیان و خێزانیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌م كاتانه‌دا دایك ده‌بێ به تاكه به‌رپرسیار له‌به‌رده‌م به‌خێو كردنی منداڵه‌كانی و ئه‌ركی منداڵه‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌ر، له ڕووی سۆز و خۆشه‌ویستی و پێداویستیه‌كانیان.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی باوكیش ته‌نیا نان په‌یدا كردن نییه پێدانی گرنگی و خۆشه‌ویستیشه به منداڵه‌كانی، بۆیه به كۆچكردنی باوك ئه‌ركه‌كه له سه‌ر دایك ده‌بێت به دوو ئه‌وه‌نده، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیش به‌رده‌وام هه‌ست به بوونی باوكیان بكه‌ن و پێوه‌ندی هه‌بێت له نێوانیاندا ده‌بێت كات ته‌رخان بكرێت بۆ
پێوه‌ندی كردنی به‌رده‌وام له نێوانتاندا به‌م ڕێیانه‌ی خواره‌وه:
1- قسه‌كردن: له ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به پێی كاتی ھه‌ردووكتان كه بگونجێ له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی كاركردنی كات ته‌رخان بكه‌ن بۆ قسه كردن له‌سه‌ر خێزان و منداڵه‌كانتان و كه‌شێكی خێزانی بچوك دروست بكه، دوای ئه‌وه‌ش بچۆره سه‌ر باس كردن له ژیانی ئه‌و كه چۆن ژیان به ڕێ ده‌كات ڕۆژانه و ھه‌ست و خۆشه‌ویستی بده‌رێ.
2- گۆڕینه‌وه‌ی نامه: ڕۆژانه ڕووداوی خۆش و ناخۆش ڕوو ده‌دات ھه‌وڵ بده ھاوسه‌ره‌كه‌ت یه‌كه‌م كه‌س بێت كه به ڕووداوه خۆشه‌كان بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ست بكات كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵتانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووداوێك خۆش نه‌بو شایانی باس كردن نه‌بو پێی مه‌ڵێ باشتره.
3- به‌شداری كردنی كاتێك كاری ناوماڵ ده‌كه‌یت: بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ست به دووریتان نه‌كات ده‌توانی له كاتی گونجاو‌دا به ڤیدیۆ قسه بكه‌ن له كاتی ئاماده كردنی خواردن یان له كاتی نان خواردندا یان ڕێكخستنی ناوماڵدا، یان فێر كردنی خواردن و چۆنێتی ئاماده كردنی فێر بكه.
4- گۆڕینه‌وه‌ی سوپرایز: ده‌توانی شتێكی جیاواز بكه‌ی به ناردنی نامه‌ی كاغه‌ز له‌ڕێگه‌ی گه‌یاندنه‌وه، یان ناردنی دیاری بچوك له‌ڕێگه‌ی كه‌سانی تر كه گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وی لێ ده‌ژی.
ئه‌و شته بچوكانه ساده‌ن و دڵی خۆش دوكات وا ده‌كات زیاتر له ڕووی ڕۆحیه‌وه له یه‌كتر نزیك ببنه‌وه.
5- نزیك بوونه‌وه‌ی ڕۆحی: زۆركات ڕوو ده‌دات كه ھاوسه‌ره‌كه‌ت به ھۆی فشاری كاره‌كه‌ی نه‌توانێ ڕۆژێك قسه بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه، وا پێویست ده‌كات كه ڕه‌چاوی بارودۆخی بكه‌یت و ھاوكاری بیت و منداڵه‌كانیش فێر بكه كه چۆنێتێ ڕه‌چاوگرتنی بارودۆخی باوك بكه‌ن.
6- تۆماركردنی ساته گرنگه‌كان: ماوه ماوه بیری ھاوسه‌ره‌كه‌ت بخه‌ره‌وه به‌و كاته خۆشانه‌ی به‌سه‌رتان بردوه به پارچه‌ی ڤیدیۆیی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ریه‌تی، یان تۆماركردنی خه‌ڵات كردنی منداڵه‌كانت له سه‌ركه‌وتنیان له قوتابخانه یان مه‌له‌وانی و شتی تر، یان یه‌كه‌م ھه‌نگاوی منداڵه تازه له دایك بووه‌كه‌تان.