به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردنیان له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌یان، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له شارى سلێمانى ئێسته له كۆبوونه‌وه‌دان.
كه‌مێك پێش ئێسته "مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه" سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، هەر ئێسته لە شاری سلێمانی لە ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ وەفدی یەكێتی و هاوپەیمانی لە كۆبوونەوەدان، و قسه له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمناییه‌كه و دكتۆر ڕێبوار كاندیدی ده‌رچوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق و حه‌سه‌ن جیهاد ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن و له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی، ئه‌رسه‌لان بایز، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی و دوو كه‌سی تر كه به ڕوونى له وێنه‌كان دیار نیین و باڤێڵ تاڵه‌بانیش ئاماده‌یه.
گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتى، تا ئێسته‌یش مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره، هه‌ر له دواى جیابوونه‌وه‌ى له یه‌كێتى، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، تا دواجار هێرۆ برایم به به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی به‌و مشتومڕه هێنا، به‌ڵام سه‌ردانى شاندی یه‌كێتى به سه‌ركردایه‌تى بافڵ كوڕه گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی، جارێكی تر گۆمه‌كه‌ی شڵه‌قانده‌وه به‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆماری ده‌چێته‌وه ناو یه‌كێتى.
دوێنێ پێنجشه‌م 13ى ئه‌یلوول، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی نزیكبوونەوەی بەرهەم ساڵح بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پێنج ئەندامی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری وازهێنانی خۆیان ڕاگەیاند.