كاڵهك یهكێكه له بهتامترین و سوودبهخشترین میوهكانی وهرزی هاوین، زۆربهی خهڵكیش حهز به خواردنی دهكات،
كاڵهك سوودێكی له ڕادهبهدهری ههیه بۆ جهستهی مرۆڤ و پاراستنیان له نهخۆشی و باشتركردنی باری تهندروستی، بۆ تەندروستی لەش زۆر سوودی ھەیە لەو سوودانەش ئەمانەن:
بۆ چاو و پێست: کاڵەک لە ڕیزی یەکەمی ئەو خۆراکانە دادەنرێ کە دەوڵەمەندە بە بیتا کارۆتین ھەروەھا لەگەڵ گێزەر و مانگۆ و قەیسیش، بیتا کارۆتین لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A کە دژە ئۆکسیدە کە بۆ چاو زۆر گرنگە ھەروەھا بینین لەشەودا باشتر دەکات، ھەروەھا پێست دەپارێزێت و جوانی پێ دەبەخشێ بە تایبەت کاتێ لەبەر خۆردا ئەسمەر دەبێ ڕەنگێکی بڕۆنزی دەبەخشێ بە پێستەکە.
نە خۆشی ھەوکردنی جوومگەکان بە پێی تەمەن دوا دەخات: خواردنی کاڵەک لەش دەپارێزێت لە ھەوکردنی جومگەکان بەھۆی بوونی بیتا کارۆتین.
ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە: توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو خۆراکانەی کە بیتا کارۆتینیان تێدایە وەک کاڵەک مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە بە تایبەت کاڵەکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
کۆبوونەوەی ئاو لە لەشدا کەم دەکاتەوە: بەھۆی کە کاڵەک ھۆکارێکە بۆ میز کردن دەوڵەمەندە بە خوێ کانزاییەکان وەک کالیسیۆم و پۆتاسیۆم کە (ھەر 100 گرام لە کاڵەک لە 300 گرام پۆتاسیۆم و 20 گرام کالیسیۆم پێکدێت )، پۆتاسیۆم یارمەتی دەرە بۆ کردنە دەرەوەی ئاوی زیادە لە لەش و ئاوسان بە ھۆی کۆبوونەوەی ئاو.
پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێ: بەھۆی بوونی پۆتاسیۆم لە کاڵەکدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێ کە بەھۆی سۆدیۆمەوە دروست دەبێ لە خۆراکدا لەبەر ئەوەی سۆدیۆم ھۆکارێکە بۆ بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن، پۆتاسیۆم زۆر گرنگە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و ھەر نیوو کاڵەکێک پێکدێت لە سەتا 20ی ئەو پۆتاسیۆمەی کە پێویستە ھەموو کەسێک وەری بگرێت لە لەشدا.
كاڵهك برێكی زۆر ئاو و ڤیتامینهكانی (A، B1، B2، B6، C ) و مادهكانی "مهگنسیۆم، زینك، كالیسیۆم، پرۆتین و ئاسن" لهخۆ دهگرێت.