پۆلیسی ویلایه‌تی تێكساس، له ڕێی ژنێكه‌وه توانییان بكوژی چوار ژنی له‌شفرۆش بدۆزنه‌وه، كه دواتر ده‌ركه‌وت تاوانبار پۆلیسی پشكنینی بنكه‌كانی سه‌ر سنوور بووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، پۆلیسێكی پله باڵای پشكنینی بنكه‌كانی سه‌ر سنووری ئه‌مه‌ریكا، چوار ژنی له‌شفرۆشی دوای بوون به كڕیاریان كوشتووه.
ئه‌م پۆلیسه ناوی جوان دایڤد ئۆرتیز 35 ساڵ، له‌گه‌ڵ چوار ژنی له‌شفرۆش مامه‌ڵه‌ی كردووه و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌گه‌ڵیان كاتی به‌سه‌ر بردووه، دواتریش هه‌ر چواریانی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كوشتووه، به‌ته‌مای كوشتنی ژنی پێنجه‌م بووه و گیراوه.
پۆلیسه‌كانی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، ڕۆژی شه‌ممه ژنێكییان دۆزییه‌وه كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری لای ئوتێلێكی ناوچه‌ی لاریدۆی سه‌رسنوور خۆی شاردبووه‌وه، ئاشكرای كرد كه له ده‌ست فڵان پۆلیس ڕای كردووه چونكه ویستوویه‌تی بیكوژێت.
له‌مه‌وه تاوانباره‌كه ئاشكرا بووه و گیراوه، له لایه‌ن دادگا‌وه سزای 10 ساڵ گرتنی بۆ ده‌رچووه، چونكه ڕێزی له پله و پۆسته‌كه‌ی نه‌گرتووه و تاوانێكی وا قێزه‌وه‌نی به‌رانبه‌ر چوار ژن ئه‌نجام داوه و ویستوویه‌تی له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و قوربانییانه دوانیان ئه‌مه‌ریكی بوون و دووانه‌كه‌ی تریش دیار نییه خه‌ڵكی كوێ بوون، به‌ڵام هه‌ر چواریان به یه‌ك ڕێگه كوژراون، كه تا ئێسته تاوانبار هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی شێوازی كوشتنه‌كه‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.