به‌رهه‌م ساڵح ده‌چێته‌وه ناو یه‌كێتی به‌و ئامانجه‌ی پۆستى سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، ئه‌وانه‌یشی له‌گه‌ڵیدا یه‌كێتییان جێهێشت ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نى گشتى حزبه‌كه ده‌ڵێ، له دوا كۆبوونه‌وه‌دا بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك دراوه و یه‌كلا كراوه‌ته‌وه.
دواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى له ریزه‌كانى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له دووى تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ چه‌ندان كادری باڵای لایه‌نه‌كانى تر به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری راگه‌یاند.
به‌ڵام دواى كه‌متر له ساڵێك به‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانى، له كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نى دامه‌زراندن و ئه‌نجوومه‌نى گشتى هاوپه‌یمانى كه پاش نیوه‌ڕۆی رۆژى دووشه‌می رابردوو له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، به‌رهه‌م ساڵح به هاودیدانى راگه‌یاندووه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی و پۆستى سه‌رۆك كۆمار وه‌رده‌گرێت. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى ئه‌یلوولی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، به‌رهه‌م ساڵح به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكات.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وشه"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی دژی ئه‌وه‌ن به‌رهه‌م ساڵح بكرێت به كاندیدی یه‌كێتى و باڵی زۆر به‌هێز هه‌یه ته‌نانه‌ت دژى گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تى، هاوكات پارتیش تا ئێسته له‌گه‌ڵیدا نییه، به‌ڵام به گوته‌ی خۆی بۆ هاودیده‌كانی "ده‌بێته كاندیدی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مه‌ش یه‌كلا بووه‌ته‌وه".
قسه‌كانى سه‌رچاوه‌كه‌ى "وشه" له كاتێكدایه پێشتر ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به"وشه"ی راگه‌یاندبوو، تا ئه‌و كاته‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌رهه‌م ساڵحیش ده‌بێته یه‌كێك له كاندیده‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامی دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسی كه هه‌زار و 127 وشه‌یه، ده‌ڵێ "ئه‌م ته‌نگژه سه‌خته‌ی ئه‌مڕۆ به‌رۆكی كورده‌واری گرتووه، ئه‌نجامی كاری كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندخوازه كه سه‌ره‌ڕای جیاوازییان له‌ڕووی حزبی سه‌ره‌ڕای ناوی جیا، زاراوه و ده‌ربڕین و دروشمی جیاجیا، پێكه‌وه له‌سه‌ر برا به‌شكردن و كۆمپانیای هاوبه‌ش و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات و درێژه‌دان به مه‌ینه‌تی ئه‌م گه‌له هاوكار و هاوئاوازن".
"بۆیه ته‌كبیری ئێمه هاوپه‌یمانی بوو، چونكه بڕوامان وایه چاره‌سه‌ری ئه‌م باره ناهه‌مواره، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مكارییه به تاكه‌كه‌س و تاكه حزب و به تاكه ناوچه ناكرێت، به‌ڵكو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بێدادی و گه‌نده‌ڵی و پاوانكاری پێویستی به هاوكاری و هاوپه‌یمانی كه‌سان و لایه‌نی خه‌مخۆری جۆربه‌جۆره بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كه بنه‌مای حوكمڕانی باش و خه‌مخۆری هاووڵاتی" له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه.
ئه‌وه‌یشی خستبووه ڕوو كه گۆڕانكاری و چاكسازیی راسته‌قینه به یه‌ك حزب و لایه‌ن و به مه‌یدانكردنی یه‌ك ناوچه به‌دی نایه‌ت. له شه‌سته‌كانه‌وه كورده‌واری گیرۆده‌ی ئه‌م هه‌وڵه بێ ئاكامانه‌یه و سه‌رئه‌نجام بینیمان، به‌م فۆڕمه له دابه‌شكاری و ململانێی ته‌قلیدی كه زۆر جاریش به داخه‌وه خوێناوی بووه، هه‌وڵی یه‌كخستنی ماڵی كورد و چاككردنی حوكمڕانی خۆبه‌خۆی كورد له به‌رداشی ئه‌م ململانێیانه‌دا شكستی هێناوه.
باسی له‌وه‌یش ده‌كرد كه هاوپه‌یمانی تێده‌كۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی دوای "مێژوویه‌ك له تاڵاوی دابه‌شكاری و پاوانكاری، ململانێی زبر و زمانی ته‌شهیر و ته‌خوین، ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار بكه‌ین، كێشه‌كانی حوكمڕانی چاره‌سه‌ر بكه‌ین له مووچه‌بڕین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ، به حزبیكردنی كایه‌كانی ژیان، خزمخزمێنه، ده‌ستێوه‌ردانی بازاڕ، به‌دگومانی هاووڵاتییان له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی نه‌وت، نه‌بوونی سیاسه‌تی ئه‌منیی یه‌كگرتوو و شپرزه‌یی و بێسه‌ری بڕیاڕی سیاسی.. ئه‌م هاوپه‌یمانییه تێده‌كۆشێت بۆ چه‌سپاندنی حوكمی ره‌شید و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رده‌وه".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى تۆماری قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح قه‌واره‌كه‌ی تۆمار نه‌كرد به پاساوی تۆماری ده‌نگده‌ران، به‌ڵام هاودیدێكی هاوپه‌یمانى ده‌ڵێ، به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك تاك ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی و هاوپه‌یمانیش وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌مێنێته‌وه.
دیار نییه به‌رهه‌م ساڵح كه‌ی به‌یاننامه‌ی چوونه‌وه ناو یه‌كێتى راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و به‌یاننامه‌یه چه‌ند وشه ده‌بێت و وه‌ڵامی ره‌خنه و تێبینى و هۆكاره‌كانى دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى ده‌داته‌وه كه له به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانیدا ساڵێك پێش ئێسته رای گه‌یاندبوو.
عه‌لی كه‌ریم یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆیانه‌ى ناو هاوپه‌یمانى، له‌باره‌ى بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌می رابردوو ده‌ڵێ، به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتیی نیشتمانى و پێوه‌ندی به هاوپه‌یمانى نامێنێت، به‌ڵام هاوپه‌یمانى وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و فكری ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش رای زۆرینه‌ى به‌شدارانى كۆبوونه‌وه بوو بۆیه بوو به بڕیار.
هاوكات كه‌ریم به‌حری په‌رله‌مانتاری خولی دووه‌م له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتى كه ئێسته له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحدایه، له‌باره‌ى چاره‌نووسی دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتى، ده‌ڵێ "دۆخه‌كه هه‌ستیاره، چاوه‌ڕوان بكه‌ن دوو سێ رۆژی تر له به‌یاننامه‌یه‌كدا دۆخی هاوپه‌یمانى و به‌رهه‌م ساڵح دیاری ده‌كرێت".
له‌باره‌ى خۆیشی گوتى "دواى به‌یاننامه‌كه بڕیاری خۆم ده‌ده‌م".
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئێواره‌ى دووشه‌می رابردوو، كه‌ریم به‌حری پشتڕاستى كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌كه به بڕیار كۆتایی هاتووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوت كه "دكتۆر به‌رهه‌م ناگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتى، به‌ڵكو خۆی و هه‌ڤاڵه‌كانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى یه‌ك ده‌گرنه‌وه".