پیاوێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاد له پێویست دڵی له ژنه‌كه‌ی و ڕه‌فتاره‌كانی له به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی پیس بوو، به‌رگه‌ی نه‌گرت و به كوشتن سزای دا.
كه‌مال پیاوێكی 85 ساڵه و 50 ساڵه ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ ئه‌سمای 76 ساڵ پێك هێنابوو، ئه‌وان هه‌ردووكیان توركن و له ئه‌ڵمانیا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، به‌مدواییه هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تی كاره‌كانیان وه‌رگرت و به سه‌ردان هاتنه‌وه توركیا، له ئیسته‌نبوڵ دانیشتن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام خزم و كه‌سوكاره‌كانیان ئاگایان لێیان بوو، به‌ڵام له‌پڕ ڕۆژێك ده‌نگیان نه‌ما و هیچیان وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانیان نه‌ده‌دایه‌وه.
نزیكترین كه‌سیان به په‌له سه‌ردانی ئه‌و ماڵه‌ی كرد كه ئه‌وان له ئیسته‌نبوڵ لێی ده‌مانه‌وه، بینی هه‌ردووكیان له خوێندا نقوم بوون و بوراونه‌ته‌وه.
گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه، ئه‌سما كه چه‌قۆیه‌ك له سنگی درابوو و به‌ر دڵی كه‌وتبوو و مردبوو، به‌ڵام بیلال له ژیاندا مایه‌وه و پزیشكه‌كان چاره‌سه‌ریان كرد، پۆلیسیش له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد.
بیلال ئاشكرای كرد، ژنه‌كه‌ی ئه‌م ماوه‌یه زۆر دڵی لێ پیس كردووه، چونكه به‌رده‌وام تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار هێناوه و گومانی لای ئه‌م دروست كردووه، ته‌نانه‌ت دوایین جار هه‌ستی كردووه پێوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر هه‌یه، چونكه له مێرده‌كه‌ی تووڕه بووه و پێی گوتووه "ماڵم بۆ چۆڵ بكه، چیتر متمانه‌م پێت نییه"، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر تووڕه بووه و تووڕهییهكهشی به‌و شێوه‌یه ده‌ربڕیوه، كاتێكیش ئه‌وی له‌ناو خوێندا بینیوه، دوو چه‌قۆی له خۆیشی داوه، چونكه به‌رگه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی نه‌گرتووه.