شاناز برایم ئه‌حمه‌د خوشكی كه‌سی یه‌كه‌می باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆمێنتێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و به خۆفرۆش ناوی ده‌با، هاوكات هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، له‌تیف ڕه‌شید و محه‌مه‌د سابیر له‌لایه‌ن لاهور و بافڵه‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوییان له پشت درا.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری له‌تیف ڕه‌شیدی كاندیدی سهركۆمار و خوشكی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له كۆمێنتێك بۆ پۆستێكی مه‌هدی زریان به‌رپرسی لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكانی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان نووسیه‌تی، پۆستی سهركۆماریم له دوای مام پێ هیچه و ئه‌و كه‌سه‌ی كه نرخی به‌و كورسییه ژه‌نگاوی و خوێناوییه‌ی عێراق به‌خشی و كردییه كورسییه‌ك كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستات و عێراق و جیهان ڕێزی لێ بگیرێت، مام بوو. بۆیه خۆم به‌ش به حاڵی خۆم نه له‌گه‌ڵ خۆكاندیدكردنی كاك حه‌مه و نه خۆكاندیدكردنی له‌تیفیش بووم، ڕاسته كه ڕێگریم لێ نه‌كردن و پشتیوانی و كهمپهینیشم بۆ نه‌كردن، ته‌حه‌دا ده‌كه‌م گه‌ر به به‌شه‌رێكم گوتبێ ده‌نگیان پێ بده‌ن.
له به‌شێكی تر دا ده‌ڵێ، به‌ڵام كاتێك كه ناوی خۆفرۆشه‌كه‌ی یه‌كێتی هاته ئاراوا له ناو خودی ده‌باشانه دژی خواستی داده و هه‌ر هه‌موومان ده‌ست كرا به كه‌مپه‌ین كردن بۆ خۆفرۆشهكه، ئیتر كار له كار ترازا و هه‌ردوو ئه‌و كه‌سه نزیكانهم له‌لایه‌ن بافڵ و لاهوره‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراویان له پشت درا، ده‌نا ده‌كرا بكشێنه‌وه گه‌ر درۆیان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردن، ده‌كرا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی به سهرۆككردنی به‌رهه‌م بوون، سه‌رقاڵی یه‌ك له كه‌سه‌كانی خۆیان و یانیش كه‌سێكی تر بوونایه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه ڕووی نه‌دا، ئێسته كاكه حه‌مه كشاوه‌ته‌وه و به‌رهه‌می یه‌كێتی فرۆش و مام فرۆش و حزبی شه‌هیدان فرۆش كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتییه و له‌تیف ده‌ڵێ، گه‌ر وه‌فای سه‌ركردایه‌تییه‌كانی یه‌كێتی بۆم كه زۆربه‌یان هه‌ڤاڵی ده‌یان ساڵه‌ی خۆمن و پاڵپشتی خۆیان بۆ ده‌ربڕیم له په‌رله‌مانی عێراقیش دا ته‌نیا یه‌ك ده‌نگ بێنم هه‌ر ناكشێمه‌وه، بۆیه ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتییه نافه‌رمییه و به‌رهه‌م له به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی نییه و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و كورسییه‌ی پێ به‌خشیوه كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتییه.
ئه‌و قسانه‌ی شاناز برایم ئه‌حمه‌د له كاتێكدایه ڕۆژی چوارشه‌م سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به ده‌نگی 26 ئه‌ندام به‌رهه‌م ساڵحیان په‌سه‌ند كرد بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی و ببێته كاندیدی فه‌رمی ئه‌و حزبه بۆ سه‌ركۆماری عێراق، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وانیش كاندیدی خۆیان ده‌بێ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تحیش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕای گه‌یاند، ئه‌وان ده‌نگ به كاندیدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی ده‌ده‌ن، كه‌سێك كاندیدی هه‌ردوولا بێ، به‌ڵام پارتی به‌رهه‌م ساڵحی وه‌ك كاندیدی كورد قبووڵ نییه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ شكست بێنیت.