هاوپه‌یمانى: هه‌ندێك كه‌سى ناو یه‌كێتى به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح به‌رژه‌وه‌ندییان تێك ده‌چێ
گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و داپه‌روه‌رى بۆ ناو یه‌كێتی تا ئێسته نه‌بووه به كردار، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كان له داهاتوویه‌كى نزیكدا و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمارى بۆ یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌رهه‌م ساڵح و هاودیدانى له‌و ده‌سته‌واره‌یه‌دا، ده‌چنه‌وه ناو یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان. هێشتا گفتوگۆ له نێوان یه‌كێتى و هاوپه‌یمانى به‌رده‌وامه، به‌ڵام یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دوو له‌ته و بۆچوونى جیاوازى تێكه‌وتووه.
هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌رى له 12ى ئایارى ڕابردوو بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح دامه‌زرا، پێش ئه‌وه به‌رهه‌م ساڵح به‌شداریكردنى له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی هه‌ڵپه‌ساردبوو، ئه‌وه‌یش به‌هۆى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى، تا واى لێ هات "ناوه‌ندى بڕیار"ى له حزبه‌كه ڕاگه‌یاند و دواتریش جیا بووه‌وه.
به بۆچوونى چاودێرانى سیاسی، هاوپه‌یمانى له فه‌رهه‌نگى سیاسیی كوردستاندا كه‌متر له حزبى سیاسیی ده‌چوو بارته‌قای ئه‌وه‌ى له ڕێكخراوێك یان قه‌واره‌یه‌كى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌چوو.
هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نى تر گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووى ئیسلامى هه‌یه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵى ڕێككه‌وتنى سیاسیی یان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو یه‌كێتى و له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوویش له نێوان به‌رهه‌م ساڵح و شاندێكى یه‌كێتى، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه.
عه‌لى كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، به"وشه"ى گوت، تا ئێسته وه‌ك بڕیارى هاوپه‌یمانى به‌ره‌و ڕێككه‌وتنێكى سیاسیی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ڕۆین به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به گفتوگۆی نیشتمانى كه پێشتر داوامان كردووه، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هاوپه‌یمانى و یه‌كێتى هاوشێوه‌ی ڕێككه‌وتنى ده‌باشان و ڕێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و پارتى ده‌بێ.
ڕوونی كرده‌وه، "رێككه‌وتنه‌كه پێوه‌ندى به ئیداره‌دانى شوێنێك یان پارێزگایه‌كه‌وه ده‌بێ سه‌ربارى هه‌ڵوێستى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا، بۆیه بابه‌ته‌كه تواندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانی نییه و تا ئێسته‌یش له زارى به‌رهه‌م ساڵح نه‌مانبیستووه كه بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتى".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانى به‌نیازى گفتوگۆی نیشتمانییه، بۆچى سه‌ره‌تا له حزبێكى تره‌وه ده‌ستى پێ نه‌كرد و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كه‌وته گفتوگۆ، له كاتێكدا ڕێككه‌وتنى تر له نێوان هاوپه‌یمانى و سێ حزبى تردا هه‌یه؟ عه‌لى كه‌ریم گوتى، "له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه‌كه رێككه‌وتنى ترمان هه‌یه، به‌ڵام له ناوچه‌ى سه‌وز یه‌كێتى له هاوپه‌یمانى نزیكتره و واقیعه‌كه وا ده‌خوازێ كه ئێمه له یه‌كێتى نزیك بین".
به‌رپرسه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ببێت به سه‌رۆك كۆماریش، هاوپه‌یمانى به‌رده‌وام ده‌بێ، چونكه ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكى تر ئه‌ندامى هاوپه‌یمانییه، ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و دامه‌زراوه".
عه‌لى كه‌ریم ئاماژه به‌وه‌یش ده‌دات كه ئێسته ڕه‌خنه‌ى زۆر ڕووبه‌ڕووى هاوپه‌یمانى ده‌كرێته‌وه و ئاگادارى ئه‌وه‌یشین كه له‌ناو یه‌كێتى خه‌ڵك هه‌یه ناڕازین به نزیكبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى و یه‌كێتى كه ڕه‌نگه به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانیان به‌و هۆیه‌وه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتى، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، تا ئێسته به‌شێك له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان دژایه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ی كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى و چه‌ند كه‌سێكى تریش ڕاسته‌وخۆ ئه‌و دژایه‌تییه‌یان ڕاگه‌یاندووه.
هاوكات له ڕێى ناڕازییه‌كانى ناو یه‌كێتى له گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، به ده‌یان ئه‌كاونت له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى دانراوه و سووكایه‌تى پێ ده‌كه‌ن. ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیش كه پێى باش نه‌بوو ناوى بهێنرێ، بۆ "وشه" نایشارێته‌وه "ناڕه‌زایى له‌ناو یه‌كێتى دروست بووه، هه‌ندێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى پێیان وایه شوێنه‌كانیان سه‌نگى نامێنێ".
لاى خۆیه‌وه نه‌سروڵا سورچى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى، به"وشه"ى گوت، لێك نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌موو حزب و لایه‌نێكى سیاسیی گرنگى خۆى هه‌یه و ئه‌وه‌یشى له نێوان هاوپه‌یمانى و یه‌كێتى هه‌یه، گرنگییه‌كى باشى هه‌یه. دووپاتى له‌وه‌یش كرده‌وه كه "یه‌كێتى ماڵى به‌رهه‌م ساڵحه و ئاسایییه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێتیى به دز تۆمه‌تبار ده‌كرد و ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، سورچى گوتى، "له سیاسه‌تدا ئه‌وه ده‌بێ، یه‌كێتى و پارتى چه‌ندان كه‌سیان له یه‌كتر كوشت و ئێسته وه‌ك بران". به‌ڵام ڕه‌تى كرده‌وه مه‌لا به‌ختیار به‌ڕوونى ناڕه‌زایی ده‌ربڕیبێت و گوتى، "ئه‌وه‌ى ده‌گوترێ چه‌ند كه‌سێكن و به گه‌ڕانه‌وه‌ى نیگه‌رانن".