ڕۆژنامه‌یه‌كی له‌نده‌نی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا به وردی باس له كه‌متوانایی و ده‌سته‌وه‌ستانی هێزه‌كانی عێراق ده‌كات، له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شانه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، ڕزگاری حه‌ویجه به‌و خێراییه و به ئامانجی گه‌یشتن به كه‌ركووك و ئاڵۆزییه‌كان كه عه‌بادی فه‌رمانی بۆ ده‌ركردن له كه‌ركووك، خه‌ونه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد به مۆته‌كه.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وام له ناوچه‌كانی دیاله و سه‌لاحه‌دین و باشووری كه‌ركووك و ئه‌نبار و مووسڵ هه‌ڵمه‌تی كێوماڵكردن و پاككردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا شانه‌كانی داعش و پاشماوه‌كانیان كۆتایی پێ بهێنن، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بن.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه سیاسییه‌كان و چاودێران یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پاشه‌كشه‌ی جه‌ماوه‌ری عه‌بادی له عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر داعش ڕای گه‌یاند، ته‌نیا دروشمی میدیایی بوو، جیا له‌وه‌یش هه‌ر خودی عه‌بادی خۆی بووه هۆی تێكچوون و داڕمانی دۆخی ته‌ناهی له كه‌ركووك و مووسڵ و دیاله و سه‌لاحه‌دین، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه.
ڕێی سه‌ره‌كی نێوان پارێزگاكانی مووسڵ و كه‌ركووك و دیاله و سه‌لاحه‌دین تا گه‌یشتنی به به‌غدا، به ته‌واوی له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێ و ئه‌وان به جلی سه‌ربازییه‌وه بازگه‌ی وه‌همی داده‌نێن و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر خۆیان له ناوچه ئاڵۆز و دووره ده‌سته‌كان ده‌شارنه‌وه.
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق له كه‌ركووك بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، زۆرینه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی باشوور و ڕۆژئاوای شارۆكه‌ی حه‌ویجه كۆبوونه‌ته‌وه و له‌وێ په‌ناگه‌یه‌كی ئارامیان بۆخیان دروست كردووه، چونكه ناوچه‌كه به گرد و ته‌پۆلكه و دۆڵ و جیوگرافیایه‌كی سه‌خت داده‌نرێ.
زیاتر گوتی، دۆڵی زغیتون له نێوان شاره‌دێی ڕیاز و ڕه‌شاد كه دوو شاره‌دێی سه‌ر به حه‌ویجه‌ن و له ڕێی كه‌ركووك – سه‌لاحه‌دین زۆر نزیكن، زۆرترین چه‌كدارانی داعشی لێیه و به‌رده‌وام بۆسه بۆ هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی داده‌نێنه‌وه.