لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە دهزگهی خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت سۆبەی بۆ 1500 خێزانی ئاوارەی کەمپی خازر2 دابەشکرد.
ئهمڕۆ چوارشهم 14ی كانوونی یهكهم/دیسێمبەری 2016، دهزگهی خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی کوێت 1500 سۆبەی بۆ ئاوارەکانی کەمپی خازر دابین کرد. ژیانی ناو کەمپەکان بەهۆی وەرزی زستانەوە قورستر بووە و دهزگهی خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ خواردن و پێداویستییەکانی ناوماڵ، سووتەمەنی و ئامێری گەرمکەرەوە (سۆپا) و جلوبەرگی بە هاوکاری رێکخراوە جیهانییەکان و کەسانی خێرخواز بۆ ئاوارەکان دابین کردووە.
ههروهها بەتانی بەسەر 1437 ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگەدا بڵاوکردەوە هەروەها ئامێری گەرم کەرەوە (سۆپا) و خێوهت دابەشی 132 خێزانی کەمپەکانی دیبەگە کرد، جێگای ئاماژەیە کە هاوکارییەکان لەلایەن UNHCRەوە دابینکرابوون و بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر ئاوارەکاندا بڵاو کرایەوە.
لەهەمان رۆژدا دهزگهی خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستی خاوێن کەرەوەی و خاولی بۆ 126 خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگە ئامادەکرد.
لە درێژەی هاوکارییەکانی دهزگهی خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەران و ئاوارەکانی کەمپەکان بە هاوکاری کەسانی خێرخواز، بیبسی بەسەر 180 خێزانی کەمپەکانی دیبەگەدا بڵاوکرایەوە.