نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه كه زیاتر له‌ناو ژناندا ڕوو ده‌دات و زۆربه‌ی جاره‌كان بووه‌ته هۆی بڕینه‌وه‌ی مه‌مكی نه‌خۆش.
ئه‌م نه‌خۆشییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره و ئازارێكی زۆری تووشبوو ده‌دات، به خه‌مناكترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه بۆ ژنان داده‌نرێت، چونكه گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌یشی نه‌كوشبێت، زۆربه‌ی جار بووه‌ته هۆی بڕینه‌وه‌ی مه‌مكی ئه‌و ژنه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكیش مه‌مكی ژنان یه‌كێكه له جوانترین ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی و هۆكاره بۆ به‌خێوكردنی منداڵ، به بڕینه‌وه‌ی ژن هه‌م له شیرپێدان و هه‌میش له ئه‌ندامه جوانه‌كه‌ی جه‌سته‌ی ده‌كه‌وێت، له‌ناو مرۆڤایه‌تیدا ئه‌م نه‌خۆشانه ڕێزێكی زۆریان لێ نراوه و هه‌زاران هه‌ڵمه‌ت بۆ پشتگیریكردنی نه‌خۆشان كراوه.
ساڵی 1991 ڕێكخراوی "سوزان كۆمین" وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، قردێله‌ی په‌مه‌یییان به‌خشی به به‌شداربووانی ماراسۆنی ئه‌و ساڵه له شاری نیویۆرك، مرۆڤایه‌تی و ئاگا‌داربوو‌نیان بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بیری خه‌ڵكه‌كان هێنایه‌وه، ئه‌و ڕێكخراوه‌ش یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ژناندا، دوای ئه‌م كاره‌ش ساڵی 1992 قردێله‌ی په‌مه‌یی به ته‌واوه‌تی بوو به ئامرازی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له دنیادا.
ئه‌مه‌ش نوێترین ڤیدیۆگرافی "وشه"یه كه له‌سه‌ر نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و چۆنێتی خۆپاراستن لێی ئاماده كراوه: