ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێكلام بۆ جۆره كرێمێك ده‌كرێت كه سمت و سنگى ژنان گه‌وره ده‌كات. پزیشكێكى بوارى جوانكاری زیانه‌كانى ده‌خاته ڕوو كه كه‌سێك به‌كاری هێنابێت و له دواى دوو ساڵ وازی لێ هێنابێ، پێستی تووشى چرچ و لۆچى ده‌بێت.
هه‌ژار زیاد ئه‌و فرۆشیاره‌یه له ڕێى تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بانگه‌شه بۆ فرۆشتنى كرێمه‌كه ده‌كات و به‌گوته‌ی خۆی چه‌ندان كه‌سن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌هۆى دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵك ئه‌و كرێمه له بازاڕه‌كان كه‌م ده‌فرۆشرێ، بۆیه به‌ده‌ست ده‌یفرۆشین و كڕیارێكى باشیشى هه‌یه.
ئه‌و فرۆشیاره بۆ "وشه" گوتى، "ئه‌و كرێمه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به جوانترین شێوه ژنان ده‌هَڵێته‌وه، به تایبه‌ت كه ژن هه‌میشه به‌دوای جوانییه‌وه‌ن و ئه‌و كرێمه بۆیان دابین ده‌كات، چونكه گه‌وره‌كردنی سینگ و سمت جوانییه‌كی تایبه‌ت به ژن ده‌به‌خشێ، له باشترین جۆری كرێمی ئه‌مه‌ریكایمان خستووه‌ته به‌رده‌ست كڕیاره‌كانمان كه ئێسته ده‌ست ده‌كه‌وێت".
ئه‌و فرۆشیاره ئاماژه‌ى دا، ئه‌و كرێمه له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆ گه‌وره‌كردنی سمت و ڕان و به‌رزكردنه‌وه‌ی سمت و سینگ به‌كار ده‌هێنرێت، هیچ زیانێكى نییه و گه‌ره‌نتى %100ـه، به كرێمى كیم كارداشیان ناسراوه و له سه‌نته‌ره‌كانى جوانكاریشدا هه‌یه و دێنه فرۆشتن.
"بۆ توندكردنه‌وه‌ی سینگ و گه‌وره‌كردنی سمت، به‌رهه‌مێكی زۆر باشه و تاقی كراوه‌ته‌وه، له كاتی فرۆشتنی گرێبه‌ستێك له نێوان فرۆشیار و كڕیاره‌كه تۆمار ده‌كرێ كه مه‌به‌ست لێی گه‌ره‌نتییه، مۆری دڵنیایی لێ ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی داوای مافی خۆت بكه‌ی، نرخی یه‌ك قوتوو 55 دۆلاره، واتا 69 هه‌زار دینار و بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك به‌كار دێت" زیاد وای گوت.
له به‌رانبه‌ردا پزیشكێكى بوارى جوانكارى ئاشكراى ده‌كات كه ڕاسته ئه‌و كرێمه هۆكارێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى سمت و سینگ یان هه‌ر شوێنێكى تر بته‌وێت لێى بده‌یت، به‌ڵام زیانى لاوه‌كیشى هه‌یه. ئه‌و پزیشكه دووپاتی ده‌كاته‌وه "دواى دوو ساڵ وازهێنان لێى، ده‌بێته هۆى خاوبوونه‌وه‌ى پێست و چرچ و لۆچى بۆ پێست دروست ده‌كات".
دنیا جه‌وهه‌ر پزیشكى بوارى جوانكارى، بۆ "وشه" گوتى، "ئه‌و كرێمه‌ى باس ده‌كرێت، ئێسته له‌ناو ئه‌و ژنانه‌ى سه‌ردانى ئێمه ده‌كه‌ن خواستی په‌یدا كردووه، به‌ڵام پێویسته زیانه‌كانیشى له‌به‌رچاو بگرن و ئاگه‌داربن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له سه‌رووى 40 ساڵن زیانى زۆرتره له سوود.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، ئه‌و جۆره كرێمه جارێك یان دووجار به‌كار بهێنرێت، شتێكى ئاسایییه بۆ بۆنه‌یه‌ك یان دۆخێكى تایبه‌ت، به‌ڵام به‌رده‌وامى به‌كارهێنانى، شلبوونه‌وه‌ى پێست دروست ده‌كات و زیانى زۆر ده‌بێت.
له‌باره‌ى به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره كرێمه له سه‌نته‌ره‌كه‌یان، دكتۆره دنیا گوتى، "ئه‌و كرێمه به‌كار دێنین له‌سه‌ر خواستى سه‌ردانكاران به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆنه‌یه‌كى تایبه‌تیان هه‌یه وه‌ك ئاهه‌نگى ماره‌یى یان گواستنه‌وه، ئه‌وه‌ش به بڕێكى زۆر كه‌م و دیاریكراو، به‌ڵام بۆ به‌كارهێنانى به به‌رده‌وامی، ئێمه دڵنیایى به كه‌س ناده‌ین، هه‌رچه‌نده فرۆشتنى ڕێ پێدراوه".
"وشه" هه‌وڵی دا یه‌كێك له‌و ژنانه بدوێنێت كه ئه‌و كرێمه به‌كار ده‌هێنن له‌و سه‌نته‌ره‌ى ئێمه سه‌ردانمان كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون به‌هۆى نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هیچ گفتوگۆیه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌رچى لایه‌نی ته‌ندروستییه ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و سه‌نته‌رانه و ئه‌و شوێنانه‌ى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى لێ ده‌فرۆشرێ، هه‌میشه له‌ژێر چاودێریى تیمه ته‌ندروستییه‌كاندان و هه‌یشه سزا دراوه.
فاخیر كرمانجى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستیى هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتى، "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كانى جوانكارى به‌كار ده‌هێنرێن یان كرێم و چاره‌سه‌ره‌كان، بێگومان هه‌میشه چاودێرى ده‌كرێن و كوالێتى كۆنتڕۆڵ هه‌یه و پشكنین بۆ كرێم و چاره‌سه‌رییه‌كانیان ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستى هه‌ولێر، ئاشكراى كرد، "له ڕابردوودا هه‌بووه پزیشكى جوانكارى كارێكى كردووه كارى ئه‌و نه‌بووه، بۆیه له‌لایه‌ن تیمه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه سزا دراون به بڕى شه‌ش ملیۆن دینار".
ئاماژه‌ى دا، لیژنه‌كانى ته‌ندروستى جگه له سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه و پشكنین بۆ كه‌لوپه‌له‌كانیان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و شوێنانه كار ده‌كه‌ن، پشكنینى ته‌ندروستییان بۆ ده‌كرێت ئینجا مۆڵه‌تى كاركردنیان پێ ده‌درێت.