حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2017ى عێراق و به‌ند و بڕگه‌كانى تایبه‌ت به كوردستان داواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه كوردییه‌كانى به‌غداد كردووه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوار فراكسۆنی كورد (جگه له پارتی)، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت دواخست، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووش، دانیشتنه‌كه به گرنگ ده‌زانێ.
موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: پێمان باشه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ین، چونكه لایه‌نێكى سه‌ره‌كییه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه.
ئه‌وه‌شى گوت: حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكات، ده‌بێت گفتوگۆى له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێى بكات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌وه‌ش ڕ‌ازى نه‌بێت، ده‌بێت هۆكاره‌كانمان پێ بڵێت و پرۆژه‌كانیشمان پێ بڵێ كه خۆى هه‌یه‌تى و پێی وایه له‌مه‌ی ئێسته باشتره.
موسه‌نا ئه‌مین ڕاشی گه‌یاند: ئه‌گه‌ر بڕوامان به به‌دیله‌كانى حكوومه‌ت نه‌بێت، ناچارین به‌رده‌وام بین له به‌رگریكردن به هه‌ر جۆرێك بێت.
سه‌باره‌ت به واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای گه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه له هه‌فته‌ى ئاینده ده‌بێت، به‌ڵام ڕۆژه‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه.
لاى خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵ داوایان له ئێمه كرد به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، به‌ڵام حكوموه‌ت به ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى، عه‌بدوستار مه‌جیدیان نیگه‌ران كردووه.
زیاتر گوتی: گه‌شتوه‌ته‌وه به‌غداد كه هه‌رێم پابه‌ندى ئه‌و ڕێككه‌وتنه نابێت و ئه‌ندام په‌رله‌مانه عه‌ره‌به‌كانیش ئه‌وه‌یان زانیووه له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان".
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، فراكسیۆنى پارتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پێى باشه، چونكه حكوومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه و ده‌یه‌وێ بۆ فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كانی بسه‌لمێنێ كه ئه‌و بودجه‌یه‌ی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه.
زیاتر گوتی: بۆ ئه‌و بڕگانه نه ڕاى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه، نه ڕاى حكوومه‌تی به‌غدا.
شوان داودى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان ڕه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا داواكراوه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دوا بخرێت.
"وشه" پێوه‌ندى به كاوه محه‌مه‌د سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق كرد كرد به‌ڵام وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى نه‌دایه‌وه.
عه‌بدوستار مه‌جید، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: بۆ به‌رچاوڕوونى زیاتر له باره‌ى بڕگه و به‌نده‌كانى هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ى 2017، چاوه‌ڕێى كۆبوونه‌وه‌ى حكوومه‌ت و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى