مه‌عده‌نووس یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ئه‌و سه‌وزانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌م سه‌وزه‌یه زۆر ته‌ندروسته، چونكه بڕێكى زۆر ڤیتامین و كانزایى تێدایه كه بۆ له‌ش پێویستن. زۆر گرنگه بۆ به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش و وا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى كه‌متر تووشى هه‌ڵامه‌ت و هه‌وكردنى ڤایرۆسى ببیت.
به‌بێ ئه‌و سوودانه‌ى كه باسمانكرد كه‌ره‌ووز توانایه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ رێگرى كردن له شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان . توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌عده‌نووس تواناى له‌ناوبردنى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى هه‌یه به ڕێژه‌ى %87. هه‌روه‌ها ده‌توانێت له‌ش به‌هێز بكات دژى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان و ئه‌و پێكهاته‌یه‌ى كه‌له مه‌عده‌نووسدا هه‌یه به‌هه‌مانشێوه له كنگر و پیاز و گژنیژ و كه‌ره‌ووزیش بوونیان هه‌یه.
ئاپیگه‌نین پێكهاته‌یه‌كه كه‌له مه‌یى سوور و چایى بابوه‌دا هه‌یه و به‌هه‌مانشێوه له مه‌عده‌نوسیشدا بوونى هه‌یه، بۆیه پێویسته رۆژانه مه‌عده‌نووس بخورێت. یان ده‌توانرێت به‌شێوه‌ى چا بخورێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕێكى زۆر دژه‌ئۆكسید و ڤیتامین C تێدایه. ڕه‌گى مه‌عده‌نووس و ئاو ده‌توانرێت بكوڵێنرێت چه‌ندان سوودى هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن.
15 گرام ره‌گى مه‌عده‌نوس له 200 مللیتر ئاودا بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك بكوڵێنه، پاشان بۆ ماوه‌ى15 خوله‌ك به‌جێى بهێڵه تا سارد ده‌بێته‌وه و دواتر بیپاڵێوه و ئنجا بیخۆره‌وه.
ده‌توانیت رۆژانه سێ كوپ له‌م چایى مه‌عده‌نووسه بخۆیته‌وه یارمه‌تى كوشتنى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى ده‌دات به‌تایبه‌تى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى سنگ، په‌نكریاس، هێلكه‌دان، ریخۆڵه گه‌وره، گرنگه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جگه‌ره كێشن یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى سییه‌كان ده‌دات. بڕێكى زۆر دژه‌ئۆكسید ده‌كاته خوێنه‌وه، ڤیتامین C تێدایه ڕێ له نه‌خۆشیه جۆراوجۆره‌كان ده‌گرێت وه‌كو ره‌قبوونى ده‌ماره‌كانى خوێن، شه‌كره، هه‌ناسه‌ته‌نگى.ڤیتامین A تێدایه، به‌تایبه‌تى پڕه له بێتاكارۆتین و ڕێ له هه‌وكردن ده‌گرێت به‌تایبه‌تى هه‌وكردنى رۆماتیزمى. یارمه‌تى به‌هێزبوونى ددان و پووكى ددان ده‌دات.