ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، كه ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به ته‌واوی په‌راوێزخراون و بوونه‌ته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مێژووی شارستانی له‌م شاره هه‌یه و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و شوێنه‌واریش هیچ باكی نییه و به ته‌واوی په‌راوێزی خستوون.
حسام عبار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به پێگه‌ی "
ئه‌لمه‌علوومه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و شوێنه‌وار گرێبه‌ستنێكی واژووكردووه، بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان له نێویاندا مزگه‌وتی نووری گه‌روه، مه‌زاری په‌یامبه‌ر یونس و ناوچه‌كانی تریشی له‌گه‌ڵدایه.
ئاماژه‌ی دا، وه‌زاره‌ته‌كه به هاریكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر په‌رژینێكی له ده‌وری ئه‌و ناوچانه داوه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستی به ئاوه‌دانكردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌كردووه، دوای دانانی په‌رژینه‌كه به ته‌واوی بزربوون و پرۆژه‌كان وه‌ستێنراون، ئێسته هیچ كه‌سێك نییه تا ناوچه‌كان بپارێزێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، دوای په‌راوێزخستنی ناوچه‌كان، ئێسته خه‌ڵكی زبڵ و خاشاكی خۆیان ده‌خه‌نه ناوه‌وه‌ی ئه‌و په‌رژینه‌ی به ده‌وری شوێنه شوێنه‌وارییه‌كان دروستكراوه و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دان، جیا له‌وه‌ش به‌شێك له شوێنه‌واری شاره‌كه دزراون و به‌رده‌وام هه‌ڵكۆڵینیان تێدا ده‌كرێ، یه‌كێك له‌و ناوچانه دیواری مناره‌ی حه‌دبای مێژووییه كه پارچه‌یه‌كی لێ دزراوه و تا ئێسته‌یش نازانرێ چی به‌سه‌رهاتووه.
مووسڵ دووه‌م گه‌وره شاری عێراقه له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 دوای هه‌ڵاتنی زیاتر له 60 هه‌زار پۆلیس و سه‌ربازی سوپای عێراق، شاره‌كه كه‌وته ده‌ست تیرۆریستانی داعش، تا ناوه‌ڕاستی 2017 له ده‌ستی داعش مایه‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا تیرۆریستان ده‌یان ناوچه‌ی شوێنه‌وارییان ته‌قانده‌وه و شاره‌كه‌یان كرد به وێرانه، زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر ڕزگاری مووسڵ تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێسته ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و به وێرانی ماوه‌ته‌وه.