ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم لە شارۆكەی سیدسادق كچێكی تەمەن 20 ساڵ كەوتە بەر دەست ڕێژی گولەی كەسوكاری و بەوهۆیەوە بەسەختی بریندار كرا.
سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكەوە بە "وشە"ی گوت، ئەو كچە تەمەنی 20 ساڵە و بەڕەگەز سوورییە، ئەم ئێوارەیە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لەلایەن باوك و براكەیەوە تەقەی لێ كراوە و بەسەختی بریندار كراوە.
زیاتر گوتی، بە فەرمانی دادوەری سیدسادق كەسوكاری ئەو كچە لەلایەن پولیسەوە گیراون و كچەكەیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.
سیدسادق/ شەفیق بانیشاری