مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی ئاشكرای كرد، ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕووی دا وای كرد كوردستان به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه و سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته‌كانیشی له‌باربرد، له‌باره‌ی بیانووی ڕیفراندۆمیش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و خیانه‌ته گوتی، ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خۆیان پشتیوانی ڕیفراندۆم بوون و بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ده‌یانزانی ئه‌مه ڕوو ده‌دا بۆ پشتیوانی ڕیفراندۆمیان ده‌كرد.
كه‌یوان ئازاد مامۆستای زانكۆی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، 16ی ئۆكتۆبه‌ر له هه‌ر لایه‌كه‌وه لێی بڕوانی، كورد و كوردستانی به گشتی به ئاراسته‌یه‌كی خراپ به‌ره‌و دواوه گه‌ڕانده‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌یان دروستكرد، ئه‌گه‌ر پاساویان ڕیفراندۆمه، بۆچی خۆیان یه‌كێك بوون له‌وانه‌ی پشتیوانی ڕیفراندۆمیان كرد، ئه‌گه‌ر ده‌یانزانی كارێكی وا ڕوو ده‌دا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كورد په‌رته‌وازه بوو له به‌رانبه‌ردا دوژمنانی كوردستان ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و كوردستانیان تێك‌شكاند بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و به‌غدا بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا پێگه‌ی كورد زۆر بهێز و گرنگ بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و ڕووداوه هۆكاربوون له شكاندنی كوردستان.
زیاتر گوتی، ئه‌م كاره وای كرد كورد له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه شپرزه ببێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووینه‌دابووایه و به‌رگری له كه‌ركووك بكرایه، ئێسته ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بوو بۆ كوردستان، دۆخه‌كه به جۆرێكی تر ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كوردستانی خست و كه‌ركووك له ده‌ستی كورد نه‌مایه‌وه.
قسه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی له كاتێكدایه گرووپێكی هه‌رزه و كاڵفامی ناو یه‌كێتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو فه‌رمانی كشانه‌وه‌یان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له باشووری كه‌ركووك دا و له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پاسداری ئێرانی ڕێككه‌وتن و ناوچه كوردستانییه‌كانیان بۆ چۆڵكردن، ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین خیانه‌ت داده‌نرێ له مێژووی گه‌لی كوردستان دا.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.