خه‌ڵكی ژاپۆن، لای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دنیا به به‌ڕێز و میهره‌بان و خاوه‌ن ڕه‌وشتی به‌رز ناسراون، له‌م هه‌واڵه‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت، كه ته‌نانه‌ت دزه‌كانیشیان له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بێبه‌ش نه‌بوون و ته‌نانه‌ت دزییش به ڕێزه‌وه ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه دزێك هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماركێتێك و ویستوویه‌تی دزی بكات، به‌ڵام كه بینیویه‌تی خاوه‌ن ماركێت له‌وێیه، زۆر به ڕێزه‌وه گوتوویه‌تی: ده‌توانم پاره‌ی ئه‌م ماركێته بدزم؟.
ئه‌م ڕووداوه له پێنجی تشرینی یه‌كه‌م له شاری ئوگۆرۆی ژاپۆن ڕووی دا، كه دزه‌كه له سه‌عات یه‌ك و 40 خوله‌كی شه‌و چووه‌ته ماركێتێك و به خاوه‌ن ماركێته‌كه‌ی گوتووه: هاتووم تۆ بترسێنم و پاره‌ی ئه‌م ماركێته بدزم، ده‌توانی یارمه‌تیم بده‌یت و پاره‌كه ببه‌م؟.
به‌ڵام وه‌ك ڕوون و ئاشكرایه، خاوه‌ن ماركێته‌كه به‌م كاره ڕازی نه‌بووه و داواكه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه دزه‌كه به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به بێ ده‌نگی چووه‌ته ده‌ره‌وه، داوای لێبوردنیشی له خاوه‌ن ماركێته‌كه كردووه، دواتریش خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه، چونكه ویستوویه‌تی دزی بكات.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له ده‌می خاوه‌ن ماركێته‌كه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، كه به میدیاكانی گوتووه: دوای ئه‌وه‌ی وتم ناتوانم یارمه‌تیت بده‌م دزیم لێ بكه‌یت، پێنج خوله‌كی نه‌بردووه، چووه‌ته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس و دانی به هه‌وڵی دزینه‌كه‌یدا داوه.
پۆلیسه‌كان ئه‌و دزه‌یان پشكنیوه، بینیویانه له گیرفانیدا چه‌قۆیه‌كی خواردن له‌تكردن هه‌یه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك ده‌ستی لێ نه‌داوه.