به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له چیای دێڵی سنووری باكور و باشووری كوردستان ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌یوب قادر له پاسه‌وانی سنووری سیده‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سه‌عات 10 و 15 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی توركیا و په‌كه‌كه له چیای دێڵ ده‌ستی پێكردووه و تا ئێسته زیانی گیانی هه‌ردوولا نه‌زانراوه، به‌ڵام ئاڵۆزی و ته‌قه‌كردن له‌یه‌كتر به‌رده‌وامی هه‌یه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ناوچه‌كه به‌هۆی ململانێی په‌كه‌كه و توركیا بووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگ و زیانی زۆر له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و خه‌ڵك و ژینگه‌ی ناوچه‌كه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له 1984ه‌وه شه‌ڕ له نێوان په‌كه‌كه و توركیا ده‌ستی پێكردووه و له ماوه‌ی 2012 تا 2014 شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا وه‌ستا و ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام دواتر له 2015 جارێكی تر هه‌ردوولا ڕوویان له شه‌ڕ كرده‌وه، كه ماوه‌ی 34 ساڵه هیچ لایه‌ك ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان له‌و شه‌ڕه به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ته‌نیا خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان و خه‌ڵكی باكوری كوردستان زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی بوون.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی.