زیپكەی هەرزەكاری چییە و چۆن دروست دەبێت؟

:: PM:03:18:15/10/2018 ‌
زیپكەی هەرزەكاری جۆرێكە لە زیپكەی تووند و بەهێز كە لە زۆر بەشی لەش دەردەكەوێت، زۆر كات دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و ئازار و بێهێزی ماسوولكە و تەناتەت گەورەبوونی سپڵ و جگەر. ئەم زیپكەیە لە ڕووی زانستیەوە بە زیپكەی فولمینانس ناسراوە. ئەگەر بتەوێت زیاتر دەربارەی ئەم جۆرە زیپكەیە بزانیت پێویستە ئەم چەن خاڵە بخوێنیتەوە.

 هۆكاری دروستبوونی ئەم جۆرەی زیپكە:
زیپكە حاڵەتێكی  باوی پێستە. هەندێك جار بەشێوەیەكی سووك دەردەكەوێت و بەڵام لە هەندێك كاتدا زۆر بەهێز دەبێت. یەكێك لە شێوازە توندەكانی زیپكە پێی دەگوتریت فولمینانس. ئەم جۆرە زیپكەیە چەندان نیشانە بە دوای خۆیدا دەهێنێت. شارەزایانی پێست ئەم جۆرە زیپكەیە بە زیپكەیەكی زۆر دەگمەن ناو دەبەن زۆر كات لە ڕەگەزی نێردا دروست دەبێت، بە تایبەتی لە تەمەنی 15 بۆ 20 ساڵیدا.بە شێوەیەكی دەگمەن لە ڕەگەزی مێدا دروست دەبێت.

زیاتر ئەم جۆرەی زیپكە بەهۆی هەوكردنی بەكتریاییەوە دروست دەبێت یان بەشێوەیەكی گونجاو چارەسەر ناكرێت، ڕەنگە لەم حاڵەتەدا بگۆڕێت بۆ زیپكەی جۆری كۆنگلۆباتا، ئەم جۆرەی زیپكە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی كیس لەژێر پێستدا. بەگوێرەی توێژینەوەكان زیپكەی فولمینانس زیاتر بەهۆی هۆرمۆن یان بەكارهێنانی دەرمانەوە دروست دەبێت.

زیپكەی فولمینانس نیشانە لەسەر پێست و لەش بەجێ‌ دەهێڵێت و چەندان جۆر و نیشانەی دەركەوتنی ئەم زیپكە لە لەشدا دروست دەبێت كە بەشێوەیەكی گشتی پێوەندیان بە دەركەوتنی زیپكەوە نییە، پسپۆرانی پێست هێما بۆ ئەوە دەكەن، زیپكەی فولمینانس ڕەنگە بەشی دواوەی سنگیش بگرێتەوە، بەگوێرەی توندی ئەو زیپكەیەی كە لەسەر پێست دەردەكەوێت.  بڕێكی زۆر مادە لەناو زیپكەكەدا كۆ دەبێتەوە بەشێوەی كیس و دەبێتە هۆی خوێنبەربوون. زۆر نیشانەی جیاواز هەیە، بۆ ئەم جۆرەی زیپكە كە ئەمانەن:

لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.
دابەزینی كێش بەشێوەیەكی ناتەندروست.
ئازار و تا.
هەڵئاوسانی لیمفە گرێیەكان.
بێهێزی و لاوازی ماسوولكەكان.
گەورەبونی سپڵ و جگەر.

چارەسەر: 
پێویستە بۆ چارەسەركردنی ئەم جۆرە زیپكەیە پشكنینی خوێن یان تاقیكردنەوەی لەش و پشكنینی شانە لایەن پزیشكەوە چارەسەر بكرێت. ئەگەر بەشێوەیەكی ناتەندروست چارەسەر بكرێت، ڕەنگە ببێتە هۆی چەندان زیانی گەورەتر لە سەر پێست. پێویستە سەرەتا هەوكردنەكەی چارەسەر بكرێت.دەتوانرێت دەرمانی دێرمابراسیۆن باشترین چارەسەر بێت بۆ كەمكردنەوەی شوێنەواری زیپكەكان و كاڵكردنەوەیان یان بەشێوەی لێزەر چارەسەر بكرێت.



وشە - ئاوات ئازاد