محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، 150 فه‌رمانبه‌رى بندیوار له نووسینگه‌ى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرا كرد.
محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له تویتێك نووسیویه‌تی، 150 فه‌رمانبه‌رى دۆزیوه‌ته‌وه، كه به بندیوار له نووسینگه‌ى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان دامه‌زراون.
له تویته‌كه هاتووه" محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رووبه‌ڕووى فشارى گه‌وره‌ى سیاسى ده‌بێته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى 150 فه‌رمانبه‌رى –فه‌زایى- له نووسینگه‌ى پێشووى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاشكرا كردووه".
له راگه‌یاندنه‌كانى عێراق وشه‌ى" فه‌زایى" بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌كاردێت، كه ده‌وام ناكه‌ن و مووچه‌ش وه‌رده‌گرن.
له‌تویته‌كه‌ى حه‌لبووسى دووپاتى ئه‌وه‌ش ده‌كرێته‌وه" هه‌موو رێكارییه‌كى یاسایى ده‌رهه‌ق به‌م فه‌رمانبه‌رانه ئه‌نجام دراوه".
ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى نوێ له كاتێكدایه، كه چه‌ند ساڵێكه به‌پێى یاسا دامه‌زراندن له نووسینگه‌كانى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق راگیراوه.
كه‌چى حه‌لبووسى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، له لایه‌ن سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان به پێچه‌وانه یاسا ئه‌م كه‌سانه دامه‌زراون و ده‌وامیش ناكه‌ن.
به پێى ئاماری رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، له ساڵى 2017 عێراق له كۆى 180 وڵات، پله‌ى یانزه‌مى له گه‌نده‌ڵى هه‌بووه.