داخورانی ئێسك و جومگە چ پێوەندییان بەیەكەوە هەیە؟

:: PM:01:11:17/10/2018 ‌
یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكانی ئێسك بەشێوەیەكی گشتی تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە تەمەنیان لەنێوان 60 بۆ 90 ساڵیدایە، بەڵام چەندان نیشانەی ئەم نەخۆشیە لە تەمەنی 50 ساڵیدا دەردەكەوێت. بەتایبەتی لە بڕبڕەكانی پشت و جومگەكاندا. ئەم نەخۆشیە زۆر كات پێوەندی بە تەمەنەوە نییە و ڕەنگە كەسانی گەنجیش تووشی ببن.

داخورانی ئێسكەكان زۆركات لەگەڵ هەوكردنی جومگەدا تێكەڵ دەكرێت، بەڵام هەوكردنی جومگەی نەخۆشییەكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی لینجی نێوان ئێسكەكان بێهێزی. و گۆرینی شانەی تەنیشتەكانی ئێسك و بەمەش وا دەكات ئێسك تیژ ببێ و لەكاتی نووشتانەوەی جومگەكاندا بەریەككەوتن ڕوو بدات.

چ نیشانەیەك لەم حاڵەتەدا ڕوودەدات؟
لەكاتی كەمبوونەوەی شلەی نێوان ئێسكەكاندا بەرە بەرە ماسوولكەكان لەسەر جومگەكان كەم دەبنەوە و ڕووی ئێسكەكە ناڕێك دەردەكەوێت لە هەندێك حاڵەتدا دەبێتە هۆی شینبوونەوەی شوێنی ئازارەكە.

ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی داخورانی ئێسكەكان:
تەمەن یەكێكە لە ه‌وكارە سەرەكییەكان، بەڵام تاكە هۆكار نییە بۆ دروستبوونی ئەم نەخۆشییە. زنجیرە زەبری بچووك وا دەكات ببێتە هۆی گۆڕینی چەقی ئێسكەكان و داخوران و خشاندنیان لە یەكتر، هەروەها بۆماوەیی رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە دەركەوتنی ئەم نەخۆشییەدا. كێشی زیاد لە پێویست بەشێوەیەكی گشتی زیان بە ئێسكەكان دەگەیەنێت، ئەم نەخۆشیە زیاتر لە ئافرەتاندا دەردەكەوێت بە بەراورد لەگەڵ پیاوان.

چۆن مامەڵە لەگەل داخورانی ئێسكەكاندا دەكرێت؟
سەرەتا پێویستە هەموو ئەو هۆكارانە كەمبكرێتەوە كە دەبنە هۆی دروستبوونی ئەم نەخۆشییە وەكو سەرما، رێگری لە برینداربوون، یاریی جوملاستیك، راهێنانی وەرزشی، بەكارهێنانی ئازارشكێن و دەرمانی دژە هەوكردن.

چەند زانیارییەك دەربارەی داخورانی ئێسكەكان:
1: ئافرەت 10 هێندە زیاتر دووچاری داخورانی ئێسكەكان دەبنەوە لەچاو پیاواندا. هۆكاری ئەم زوو دەركەوتنەش بۆ گۆڕینی هۆرمۆنەكان دەگەڕێتەوە لە دوای سووڕی مانگانە و تەمەنی نائومێدی.

2:ئەگەر دایكێك تووشی ئەم نەخۆشیە بوو، ئەوا نەخۆشییەكە لە داهاتوودا منداڵەكانی دەگرێتەوە، واتە بۆماوەیی دەبێت.

3:زیاتر ئەو ئافرەتانە تووشی داخورانی ئێسكەكان دەبن كە تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە.

4:جۆرێكی تری داخورانی ئێسكەكان ئەوەیە كەلە سمتدا ڕوو دەدات و پێی دەگوترێت كۆكسارتهرۆسیس ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی زگماكی و ناڕێكی و هەوكردنی سمت.

5:كۆكسارتهرۆسیس ئەگەر لەتەمەنێكی زۆردا ڕوو بدات، ڕەنگە ببێتە هۆی لەجێچوونی جومگەكان و نەخۆشی جومگەی سمت.



وشە - ئاوات ئازاد