دواى ئه‌وه‌ى ساڵانێك ئێران پێداگریى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى كرد له سووریا، دواجار به‌ر له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ناچارى بكات له سووریا بكشێته‌وه، رووسیا ئێران و هێزه‌كانى سه‌ر به ئێرانى ناچار كرد له سووریا بكشێنه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى له سووریا بۆ جه‌نگێكى ناوخۆیى گۆڕا، چه‌ندان وڵاتى هه‌رێمه‌كه و زلهێزانى دنیا هاتنه ناو جه‌نگه‌كه، به‌مه‌یش ئاراسته‌ى جه‌نگه‌كه دووباره له جه‌نگێكى ناوخۆى سووریا، بۆ ململانێى زلهێزه‌كان و وڵاتانى ناوچه‌كان گۆڕا.
چه‌ندان وڵات و هێزى رۆژههڵاَتى ناوه‌ڕاست له جه‌نگى سووریا تێوه‌گڵاون، یه‌كێك له‌و وڵاتانه ئێرانه كه جیا له هێزه‌كانى خۆى، چه‌ندان میلیشیاى خۆى له‌وڵاتانى تر وه‌ك میلیشیاكانى عێراق و لبنان، راپێچى جه‌نگه‌كه كردووه.
هه‌رچه‌نده چه‌ندان ساڵه هێزه‌كانى ئێران له سووریا له پاڵ هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن، به‌ڵام چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئێران به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هه‌وڵى دا، ره‌وایه‌تى به‌مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى بدات له سووریا، بۆیه ئه‌میر حاته‌مى وه‌زیرى به‌رگرى ئێران سه‌ردانى دیمهشقى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رژێمى ئه‌سه‌د رێككه‌وتنى له‌بوارى هاوئاهه‌نگى سه‌ربازى ئه‌نجام دا.
هه‌رچه‌نده ئێران به‌رده‌وامه له‌وه‌ى پێگه‌ى خۆى له سووریا بهێڵێته‌وه، به‌ڵام هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا به بیانووى بوونى ئێران، وا له وڵاتانى زلهێز ده‌كه‌ن جارێكى تر بیر له بوونى ئێران بكه‌نه‌وه له سووریا و پلان بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئێران دابنین.
رۆژنامه‌یه‌كى كوێتى ئاشكراى ده‌كات، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه هێزه‌كانى ئێران و حزبوڵاى لبنانى له سووریا ده‌ستیان به‌كشانه‌وه كردووه. رۆژنامه‌ى
"الجریده"ى كوێتى ئه‌مڕۆ چه‌ند زانیارییه‌كى له باره‌ى كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى ئێران و هێزه‌كانى تر‌ى شیعه له سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى گوایه رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران وه‌رى گرتووه، باس له‌وه كراوه، هێزه‌كانى ئێران و حزبوڵاى لبنانى و ته‌نانه‌ت میلیشیاكانى عێراق و ئه‌فغانستانیش ده‌ستیان كردووه به كشانه‌وه له سووریا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئێران بهپاڵهپهستۆى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام نه‌دراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا پلانێكى تایبه‌ت به‌خۆى بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئێران هه‌یه، به‌ڵكو باس له‌وه كراوه ئێران له ژێر پاڵه‌په‌ستۆى رووسیا كشاوه‌ته‌وه، كه به‌یه‌كه‌وه ئه‌م دوو وڵاته پاڵپشتیان له‌مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران، به رۆژنامه كوێتیهكهى گوتووه، ئێران تووشى شۆك بووه كاتێك رووسیا داواى لێكردووه‌ته‌وه، به‌ر له هه‌موو شوێنێك له فڕۆكه‌خانه‌ى"تى فۆر" بكشێته‌وه و به‌ته‌واوى راده‌ستى هێزه‌كانى رووسیاى بكات، چونكه له‌م شوێنانه سیسته‌مى به‌رگرى ئێس-300 جێگیر ده‌كات، دواتریش رووسیا ده‌یه‌وێ ئێران بیانوو به ده‌ست هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل نه‌دات بۆردمانى فڕۆكه‌خانه‌كه بكه‌ن.
جیا له‌مه‌یش رووسیا به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ بڕیارى داوه، چیتر چه‌ك به هێزه‌كانى ئێران و ئه‌و میلیشیایانه نه‌دات، كه هاوپه‌یمانى ئێرانن، وه‌ك ملیشیاكانى حزبوڵا و میلیشیاكانى عێراق و چه‌ندان گرووپى تر‌ى شیعه. مۆسكۆ به‌راشكاویش به‌و هێزانه‌ى نه‌گوتووه كه چه‌كیان پێنادات، به‌ڵكو داواى كردووه، له به‌رانبه‌ر پێدانى چه‌ك راسته‌وخۆ پاره بده‌ن.
له ژێر هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ى رووسیا، سه‌رچاوه‌كه‌ى سوپاى پاسداران ده‌ڵێ" دوو هه‌فته‌یه له باكور و باكورى خۆرئاواى سووریا، هێزه‌كانى ئێران ده‌ستیان به‌كشانه‌وه كردووه".
ئه‌گه‌ر ئه‌مه پلانى مۆسكۆ بێت بۆ ده‌ركردنى ئێران له سووریا، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا پلانێكى تر‌ى بۆ ئه‌و هێزانه هه‌یه كه سه‌ربه ئێرانن و له جه‌نگى سووریا به‌شدارن. بیرۆكه‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا داڕێژراوه‌و به وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا دراوه، به‌ڵام تا ئێسته هۆكارێكى جێبه‌جێ نه‌كردنى پلانه‌كه ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تى به‌رگرى وه‌ڵامى پرۆژه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌پێى ئه‌م پلانه‌ى جۆن بۆڵتن، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت كار بكات بۆ دووباره كێشانه‌وه‌ى هێلى سوور له‌سنوورى سووریا، به واته‌ى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى سنوورى سووریا له رووى سه‌ربازى و ته‌ناهییه‌وه له‌ژێر كۆنترۆلى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان دابێت.
به‌پێى پلانه‌كه‌ى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م هێڵه سوورهى سنوور له‌و ناوچانه‌ى هاوسنوورى توركیایه ده‌ست پێ ده‌كات تا به كۆبانێ و مه‌نبج درێژ ده‌بێته‌وه و دواتر به ئاراسته‌ى رقه و دێره‌زوور ده‌ڕوات و به‌ره‌و خوار ده‌كێشت تا سێ گۆشه‌ى سنوورى نێوان عێراق و سووریا و ئوردن كه بنكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى لێیه له ناوچه‌ى ته‌نف.
به‌مشێوه‌یه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ رێگرى له هێزه‌كانى ئێران بكات له‌وه‌ى بوونى خۆیان له سووریا زیاد نه‌كه‌ن و له به‌رانبه‌ریش گه‌مارۆى ئه‌و هێزانه‌ى ئێران ده‌ده‌ن كه هێشتا له سووریا ماونه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌میشه ره‌خنه له ئێران ده‌كرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ست له كاروبارى سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لبنان وه‌رده‌دات و ناسه‌قامگیرى له‌م وڵاتانه دروست ده‌كات، به‌شێكى زۆریشى له‌م ره‌فتاره‌ى به‌هۆى میلیشیاكانى شیعه‌وه ده‌بێت له‌م وڵاتانه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆمه‌كى ده‌كرێن.