ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا

:: AM:12:35:21/10/2018 ‌
سه‌عات 12ى ئه‌م شه‌و 21ى تشرینى یه‌كه‌م، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاند.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، كه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌سه‌ند كرد.

ئه‌نجامه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ بووه‌..

هه‌ندرێن محه‌مه‌د گوتی‌، "ده‌نگه‌كانی 96 بنكه‌ی ده‌نگدان كه‌ ده‌كاته‌ 119 هه‌زار ده‌نگ پووچه‌ڵكرانه‌وه‌، به‌جۆرێك له‌ دهۆك 11 بنكه‌، و له‌ سلێمانی 27 بنكه‌، و هه‌ولێر 59 بنكه‌ پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌".

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەكان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌خواره‌وه‌دا هاتووه‌:

1. پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان/ 688070 ده‌نگ، ده‌كاته‌ 45 كورسی‌ په‌رله‌مانى.

2. یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان/ 319912 ده‌نگ، ده‌كاته‌ 21 كورسی‌.

3. بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان/ 186903 ده‌نگ، ده‌كاته‌ 12 كورسی‌.

4. جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی نوێ/ 127115 ده‌نگ، ده‌كاته‌ هه‌شت كورسی‌.

5. كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان/ 109494 ده‌نگ، ده‌كاته‌ حه‌وت كورسی‌.

6. لیستی‌ به‌ره‌و ئیسڵاحن (یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌)/ 79430 ده‌نگ، ده‌كاته‌ پێنج كورسی‌.

7. لیستی‌ سه‌رده‌م، (حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان)/ 15581 ده‌نگ، ده‌كاته‌ یه‌ك كورسی‌.

8. لیستی‌ ئازادی، (حزبی‌ شیوعی كوردستان) 8063 ده‌نگ، ده‌كاته‌ یه‌ك كورسی‌.

هه‌روه‌ها كورسی پێكهاته‌كانه‌ کە 11 کورسییە به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌: 

ھاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی/ 3 كورسی.

گه‌شه‌پێدانی توركمانی/ 2 كورسی.      

چاكسازی توركمانی/ 1 كورسی.

لیستی میلله‌ت/ 1 كورسی.

به‌ره‌ی توركمانی/ 1 كورسی.

لیستی رافیده‌ین/  1 كورسی.

ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری/ 1 كورسی

قه‌واره‌ی تاكی ئه‌رمه‌ن/ 1 كورسی بۆ فاهیك كه‌مال سه‌رانیان.




وشە - محەمەد میران