به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستانی ئاشكرا كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی پچڕ پچڕ و بارینی بارانێكی مامناوه‌ند له ناوچه شاخاوییه‌كان، له هه‌ندێ كات ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له سلێمانی، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ بارانبارینی مامناوه‌ند له هه‌ندێ ناوچه، له ئێواره‌دا ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران له هه‌ندێ ناوچه، له كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی باران له هه‌ندێ كات ئاستی باران زیاتر ده‌بێ، هه‌ندێ كات هه‌وره تریشقه‌یشی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 پله و نزمترین پله‌ش 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارانبارین به ڕێژه‌ی جیا جیا له هه‌ندێ ناوچه، له دوای نیوه‌ڕۆ و ئێواره ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان هه‌ور و بارانبارینی مامناوه‌ند ده‌بێ، له دوای نیوه‌ڕۆ و ئێواره ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووك ئاسمان هه‌ور و بارانبارینی مامناوه‌ند ده‌بێ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان، له دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 31 پله و نزمترین پله‌ش 16 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.