زۆر كات بۆ خواردن و خواردنه‌وه، له‌وكاته‌ی لێوه وشكبوو و قڵێشاوه‌كانمان به‌كارده‌هێنن، ناڕه‌حه‌ت و نیگه‌رانمان ده‌كات، بۆیه ده‌یان چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، به‌ڵام باشتره له ماڵه‌وه و له چێشتخانه‌كه‌ت به كه‌ره‌ی ئاسایی چاره‌سه‌ری خێرایی ئه‌م گرفته بكه‌یت.
ئه‌گه‌ر بته‌وێ تووشی قڵێشان و وشكی لێوه‌كان نه‌بیته‌وه، سه‌ره‌تا پێویسته هۆكاره‌كانی بزانیت، چونكه ئه‌مه به‌شێكی سه‌ره‌كی خۆپارێزی و ڕێگرییه له تووشبوون به‌م گرفته.
لێوه‌كان زۆر هه‌ستیارن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ر هه‌وای سارد و بای به‌هێز بكه‌ون زۆر به‌خێرایی وشك ده‌بن، یان به‌ر تیشكی خۆر و تیشكی سه‌روه‌نه‌وشه‌یی بكه‌ون، بۆیه ده‌كرێ هه‌ندێكات مه‌لهه‌می پارێزه‌ری لێو به‌كاربهێنیت، كاتێك كه‌شوهه‌وا بای وشك و سارد بوو، یان تیشكی خۆر بوونی هه‌بوو.
بردنه‌وه‌ی لێوه‌كان بۆ ناو ده‌م، له‌و كاته‌ی تووشی وشكبوونه‌وه‌ی لێو ده‌بیت، پێویسته زوو زوو لێوه‌كانت بۆ ناوه‌وه‌ی ده‌م ببه‌ت، ئه‌مه جۆرێك نه‌رمی و ته‌ڕی پێ ده‌به‌خشێ و ڕێ له وشكبوونی ته‌واوه‌تی ده‌گرێت.
گرنگترین هۆكاری تووشبوون به وشكبوونی لێو و قڵێشانی كرداری هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و دانه‌وه‌یه له ڕێی ده‌م، له جیاتی ئه‌وه‌ی لووت به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه كۆنتڕۆڵ بكه و له ڕێی لووته‌وه كرداری هه‌ناسه‌دان ئه‌نجام بده، هیچ كات تووشی ئه‌م گرفته نابیت.
بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست ئه‌م گرفته‌یش ڕزگارت بێ، پێویسته ڕۆژانه به‌لای كه‌مه‌وه دوو لیتر ئاو بخۆیت، خواردنی چه‌ور بخۆیت، چونكه به‌شێك له خواردنه چه‌ورییه سوودبه‌خشه‌كان كاریگه‌ری زۆریان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و جوانیت هه‌یه، به تایبه‌ت چه‌وری ماسی و چه‌ره‌سه‌كان و زه‌یتی ڕووه‌كه‌كان و ترشی ئۆمێگا3.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌یشت گرته‌به‌ر و هۆكاره‌كانی تووشبوونیش نه‌هێشت، هه‌ر لێوت تووشی وشكی و قڵێشان بوو، پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، چونكه ڕه‌نگه به‌هۆی تووشبوونت بێ به نه‌خۆشییه‌وه، به تایبه‌ت تێكچوونی ڕژێنی ده‌ڕه‌قی و په‌ڵه‌ی سپی پێست، كه ئه‌مانه پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.