بەرپرسێكی تر لە كەركووك لە كارەكەی دوور خرایەوە

:: PM:07:03:21/10/2018 ‌
بە بڕیارێكی حكوومەتی عێراق بەرێوەبەری گشتیی هاتوچۆی كەركووك لە پۆستەكەی دوور خرایەوە و كەسێكی تر لە شوێنەكەی دانرا.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە كۆپییەكی دەست "وشە" كەوتووە بڕیار دراوە بەلادانی عەقید شێرزاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی كەركووك و لە شوێنی ئەو عەمید جەمال حەكیم وەك بەڕێوبەری نوێی هاتوچۆی شارەكە دەستنیشان كراوە.

لە دوای داگیركردنی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە تا ئێستە چەندان پۆستی گرنگی شارەكە لە دەستی كورد هێنراوەتە دەرەوە و عەرەب سەرپەرشتی ئیدارەی شارەكە دەكەن.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چاوساغی چەند كەسێكی ناو یەكێتی كە بە ناپاكەكان ناسراون كەركووكیان داگیر كرد و كورد لەو شارە ئاوارەبوون، هاوكات تا ئێستە شارەكە بە دەست دەسەڵاتی سەربازی بەغدا ماوەتەوە.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم